riklam

ریفراندۆمێكیش بۆ له‌باربردنی كۆرپه‌له‌ ده‌كرێت

جیهان 10:16 AM - 2018-05-26
.

.

لایه‌نگرانی له‌باربردنی كۆرپه‌له‌ له‌ ئیرله‌ندا خه‌ریكه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی له‌باربردنی كۆرپه‌له‌.

ریفراندۆم بۆ له‌باربردنی كۆرپه‌له‌ له‌ ئیرله‌ندا به‌ڕێوه‌ چوو و به‌پێی ڕاپرسییه‌كان دوو له‌سه‌رسێی ده‌نگده‌ران خوازیاری ئه‌وه‌ن كه‌ یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی له‌باربردنی كۆرپه‌له‌ هه‌ڵبگرێت جگه‌ له‌چه‌ند حاڵه‌تێكدا نه‌بێت. بڕیاره‌ دوانێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26-5-2018 ئه‌نجامی رێفراندۆمه‌كه‌ش ڕابگه‌یه‌ندرێت.

لیۆ ڤارادكار سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیرله‌ندا كه‌ خۆی یه‌كێك له‌ لایه‌نگرانی نه‌مانی یاساكه‌ ده‌ڵێت: وڵاته‌كه‌ی خه‌ریكه‌ هه‌نگاوێكی مێژوویی ده‌نێت.

له‌ڕاپرسییه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئایا تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ كۆرپه‌له‌ش به‌ ئه‌ندازه‌ی دایكی مافی ژیانی هه‌بێت یان نا؟

به‌پێی زانیارییه‌كان 69% ده‌نگده‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه‌ یاساكه‌ نه‌مێنێت و له‌باربردنی كۆرپه‌له‌ ئاسایی و یاسایی بێت. له‌شاری دوبلین –ی پایته‌ختی ئیرله‌ندا 79% ده‌نگده‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه‌ یاساكه‌ نه‌مێنێت.

له‌ئێستادا له‌ ئیرله‌ندا له‌باربردنی كۆرپه‌له‌ ته‌نها له‌ یه‌ك حاڵه‌تدا ڕێگه‌ پێدراوه‌ كه‌ گیانی دایكه‌كه‌ له‌ مه‌ترسیدا بێت.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ بی بی سی   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket