riklam

سوودە سەرسورهێنەرەكانی خورما شۆكت دەكات

هەمەرەنگ 03:21 PM - 2018-05-20
.

.

خورما یەكێكە لە خۆراكە بەسود و پر ڤیتامینەكان كەپێویستە بە تایبەت لەمانگی رەمەزاندا گرنگی بەخواردنی بدرێت، چونكە دەوڵەمەندە بەچەند ڤیتامینێكی جۆراوجۆری وەك  A-B1- B2- C-E  ، هەروەها  100 گرام خورما 314 كیلۆكالۆری گەرمی ووزە بەخشی تێدایە ، كە بۆ رۆژوانان زۆر پێویستە .

*خورما خراوەتە ریزی میوە بە بەهاكانەوە و چەندین سوودی هەیە لەوانە :

لەبەر بونی ڤیتامین A تێیدا، خورما بۆ راگرتنی رێژەی كالسێۆمی لەش پێویستە و بۆ باش راگرتنی مووی لەش و ساغی نینۆك و پاراستنی دەم و لوت و چاو و گەشەی ئەندامەكانی لەشی منداڵان بە سوودە.

بونی ڤیتامین B لە خورمادا بەسودە بۆ پاراستنی ئاستی بیر و مێشك و بۆ دەستە بەركردنی خۆراكی تەواو بۆ لەش رۆڵێكی گرنگی هەیە بۆ دروست كردن و گواستنەوەی وزەو گەشەی كۆرپەلە و دروست كردنی ماددە پرۆتینیەكان و كێشكردنی ماددە شەكرییەكان و چارەسەری دەمارەكان و جگەر زۆر كاریگەرە.

هەروەها خورما برێك فۆسفۆری تێدایە كە زۆر بە سودە بۆ زیندو هێشتنەوەی خانەكانی مێشك

و چارەسەرە بۆ زۆربەی كەموكورییەكانی لەش لە بەر بوونی ئەو برە فۆسفۆر و مەگنسیۆمەی كە لە خورمادا هەیە وەك زانراوە مەگنسێۆم یارمەتی پاراستنی لەش ئەدات لە توشبوون بە شێرپەنجە و ئەو شیرینیەی كە لە خورمادا هەیە كەمتر مەترسی هەیە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە.

هەروەك بە تایبەتی لە مانگی رەمەزاندا خورما دەبێتە خۆراكێكی سەرەكی و دەكرێت بووترێت لەو مانگەدا كەم ماڵ هەیە خورمای تێدا نەبێت، ئەوەشی جێگەی دڵخۆسییە خورما سوودێكی زۆری بۆ لەش و تەندروستی مرۆڤ هەیە و چارەسەری چەند نەخۆشییەكیشە لەوانە:

خورما  چارەسەرە بۆ ژەهراوی بوون 

خورما چارەسەرە بۆ تێكچوونی ڕیخۆلەكان 

خورما چارەسەرە بۆ تێكچوونی جگەر 

خورما چارەسەرە بۆ گرفتەدەروونیەكان 

خورماچارەسەرە بۆكلۆربوونی ددان

خورما دەمانپارێزێت لە نەخۆشی شێرپەنجە 

خورما چارەسەرە بۆ گرفتە سێكسیەكان 

تەنانەت خورما بۆ دایكی دووگیانیش لەدایك بوون ئاسان دەكات .

PUKmedia كتێبی تەندروستی و خواردن

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket