riklam

له‌ هه‌رێمی كوردستان هێڵی ئینته‌رنێت راده‌گیرێت

کوردستان 02:50 PM - 2018-05-20
.

.

به‌ مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌ گزیكردن ( خش)  له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ كۆتاییه‌كان، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت راده‌گرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20-5-2018 له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی ئازاد عومه‌ر موسا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان و ئومێد محه‌مه‌د ساڵح وته‌بێژی وه‌زاره‌ت و  نوێنه‌رانی گشت كۆمپانیاكانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت (مۆبایل – وایه‌رلێس – فایبه‌ر ئۆپتیك) و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ،  به‌ مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌ گزیكردن له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ كۆتاییه‌كان بڕیاردرا له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان هێڵی ئینته‌رنێت رابگیرێت .

ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ بۆ خولی یه‌كه‌م‌ له‌ رۆژی 27-5-2018 و بۆ خولی دووه‌میش له‌ 11-9-2018 وه‌ له‌ سه‌عات 8ی به‌یانی بۆ 11ی به‌ر له‌ نیوه‌ڕۆ رابگیرێن .


PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن

DSC_0033.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket