riklam

ئه‌مریكا پلانێكی نوێ له‌دژی ئێران ده‌گرێته‌به‌ر

جیهان 01:24 PM - 2018-05-20
.

.

بڕیار وایه‌ كۆشكی سپی، رۆژی دوو شه‌ممه‌21ئایار، نزیكه‌ی 200 دیپلۆماتكاری ده‌ره‌كی كۆبكاته‌وه‌ تا له‌لایه‌ك ھۆكاری كشانه‌وه‌ی ترامپ له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌ لایه‌ك و له‌لایه‌كی تره‌وه‌ پلانیB وڵاته‌كه‌ی بخاته‌ روو.

ھیزه‌ر ناوێرت وه‌ته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، دوێنێ باسی له‌ به‌رنامه‌ی دانیشته‌كه‌ی رۆژی دوو شه‌ممه‌ كردووه‌، كه‌ تیایدا200 دیپلۆماتی ده‌ره‌كی تیایدا به‌شدار ده‌بن و به‌رنامه‌و پلانی نوێی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌ ئێران ئاشكرا ده‌كرێت.

بڕیار وایه‌ مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ت ئه‌مریكا له‌ دانیشتنی سه‌بینێدا پێنشنیارێكی جێگره‌وه‌ وه‌ك پلانیB بخاته‌ڕوو، كه‌ بریتییه‌ له‌ گفتوگۆی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران و گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنێكی نوێ.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی قسه‌یان بۆ نیۆرك تایمز كردووه‌، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران بكات، كه‌ فراوانتر بێت له‌ رێككه‌وتننامه‌ی رابردوو، به‌ جۆرێك ته‌نانه‌ت چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی و ژاپۆنیشی تێدا بێت.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket