riklam

سه‌رۆكی گرووپی كۆمپانیاكانی LG کۆچی دوایی كرد

جیهان 10:34 AM - 2018-05-20
.

.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20-5-2018 كو بوون موون سه‌رۆكی كۆمپانیاكانی LG كه‌ چواره‌مین گه‌وره‌ كۆمپانیای كۆریای باشووره‌ له‌ ته‌مه‌نی 75 ساڵیدا به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ "یونهاب" یه‌كێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیاكه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ كوو بوون موون هه‌فته‌ی پێشوو ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا ده‌ستبه‌جێ نه‌شته‌رگه‌ری مێشك-یان بۆ كرد، به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و ژیانی ئه‌ویان ڕزگار نه‌كرد. كوو بوون بۆ ماوه‌ی بیست ساڵ سه‌رۆكی گرووپی كۆمپانیانی LG بووه‌ و له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا توانیویه‌تی ڕێژه‌ی فرۆشی كۆمپانیا بۆ 160 تریلۆن دۆلار به‌رز بخاته‌وه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان كوو داوای كردووه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی گرووپی كۆمپانیاكان بكات.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ سكالای نیوز
وه‌رگێڕان/ گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket