riklam

ھومام حه‌مودی: عادل موراد تا كۆتایی ژیانی خه‌باتی كرد

ی.ن.ک‌‌ 12:19 PM - 2018-05-19
.

.

ھومام حه‌مودی بۆ كۆچی دوایی عادل موراد پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه‌: عادل موراد تا كۆتایی ژیانی خه‌باتی كرد بۆ ئازادی و دیموكراسی.

ھومام حه‌مودی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی بۆ كۆچی دوایی عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و عادل مورادی به‌یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ ناوبردووه‌ كه‌ ھه‌موو ژیانی ته‌رخانكردووه‌ بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی ئازادی و دیموكراسی له‌ عیراق و كوردستان.

ھومام حه‌مودی له‌ پرسه‌نامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، به‌ خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌، ھه‌واڵی خه‌باتگێری كورد عادل مورادمان پێگه‌یشت، كه‌ دوای ململانێیه‌كی درێژ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد و گه‌یشت به‌ كاروانی پاڵه‌وانه‌كان، ئه‌وانه‌ی رووبه‌ڕووی سته‌م و دیكتاتۆریه‌ت بوونه‌وه‌ له‌ ھه‌موو بواره‌كاندا و پابه‌ندبوو به‌ بنه‌ما  ئینسانییه‌كان تا كۆتایی.

راشیگه‌یاندووه‌: عادل مورادی خه‌باتگێڕ یه‌كێك بووه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ھه‌موو ژیانی خۆی ته‌رخانكرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ركوتكاری و زوڵم و زۆرداری رژێمی له‌ناوچوو، ھه‌روه‌ھا ژیانی ته‌رخانكرد له‌ رێگه‌ی چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی ئازادی و دیموكراسی له‌ كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی و له‌ عێراق به‌گشتی و سوور بوو له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی و ئه‌نجومه‌نی باڵا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket