riklam

لە رەمەزاندا دەوامی فەرمانگەكان كەمدەكرێتەوە

کوردستان 09:55 AM - 2018-05-17
.

.

وتەبێژی رەسمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایدەگەیەنێت، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك سەعات دەوام كەمدەكرێتەوە.

دەقی راگەیەنراوەكە....

بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەموو موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان دەكەین، بەو هیوایەی ئەو مانگە ببێتە مایەی خۆشی و كامەرانی بۆ هەموو لایەك.

بەم بۆنەیەوەش رایدەگەیەنین دەوامی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم دەكرێتەوە، واتە لە كاتژمێر هەشتی بەیانی تا كاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ دەبێت.

سەفین دزەیی

وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان

2018/5/16

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket