riklam

سلێمانی.. بایۆمه‌تری مووچه‌ بۆ دوو هه‌زار وارسی شه‌هیدان ده‌كرێت

ئابوری 06:59 PM - 2018-05-03
.

.

به‌بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆرسه‌ی بایۆمه‌تری مووچه‌ خۆران ده‌ستیپێكرده‌وه‌و ته‌نها له‌ سنووری پارێزگای سلێمانیش نزیكه‌ی 2 هه‌زار وارسی شه‌هیدان له‌و پرۆسه‌یه‌ سوودمه‌ند ده‌بن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ مافناس ئه‌دیب له‌تیف به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ 2-5-2018 ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ده‌ستیكردوه‌ به‌ ناو نوسین بۆ ئه‌و وارسی شه‌هیدانه‌ی كه‌ تائێستا خۆیان له‌ سیستمی بایۆمه‌تری تۆمار نه‌كردوه‌، تا مافه‌كانیان نه‌فه‌وتێت.

وتیشی: له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی، به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕینه‌وه‌ نزیكه‌ی 2 هه‌زار خانه‌واده‌ی شه‌هید تائێستا به‌ هۆكارێك له‌ هۆكاره‌كان بایۆمه‌تری مووچه‌یان نه‌كردوه‌و له‌ئاینده‌ه‌كی نزیكدا ناویان له‌ سیستیمی بایۆمه‌تری مووچه‌دا تۆمار ده‌كرێت.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket