riklam

ئه‌فغانستان.. یاسایه‌كی سه‌یر له‌باره‌ی ژن گواستنه‌وه‌ ده‌رده‌چێت

هەمەرەنگ 01:03 PM - 2018-04-07
.

.

له‌مه‌ودا نابێت له‌ 500 كه‌س زیاتر به‌شداری ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ بكه‌ن و هه‌ركه‌س سه‌رپێچی بكات سزا ده‌درێت.

وه‌زاره‌تی دادی ئه‌فغانستان یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ی بووك ده‌ركردووه‌ كه‌ له‌ چوار به‌ش و 25 مادده‌ پێكهاتووه‌.

وه‌زاره‌تی دادی ئه‌فغانستان مه‌به‌ست له‌و یاسایه‌ی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ كه‌ ڕێگری له‌كاری باشه‌رعی و هه‌روه‌ها پاراستنی داب و نه‌ریت و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی ئاهه‌نگه‌كان ده‌كات.

به‌پێی یه‌كێك له‌ مادده‌كانی ئه‌و یاسایه‌ نابێت ماڵی زاوا له‌ 500 كه‌س زیاتر بانگهێشتی ئاهه‌نگه‌كه‌ بكه‌ن و هه‌ر كه‌س ئه‌و یاسایه‌ پێشێل بكات غه‌رامه‌ و ته‌نانه‌ت سزای زیندانیشی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.

به‌پێی مادده‌یه‌كی تر ئه‌و یاسایه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و له‌ژێر هیچ ناوێك ماڵی بووك بۆیان نییه‌ پاره‌ له‌ ماڵی زاوا بستێنن.

سازدانی ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ له‌ ئه‌فغانستان پاره‌یه‌كی زۆری پێویسته‌ و ئه‌مه‌ش بۆته‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ و زۆرجار توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی لێكه‌وتۆته‌وه‌.


PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket