به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌هیدان: هاوكارده‌بین بۆ خوێندنی وانه‌ی جینۆساید
جینۆساید 09:46 PM - 2017-08-12.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌هیدان: هاوكارێكی باش ده‌بین بۆ خوێندنی وانه‌ی جینۆساید له زانكۆكان و خوێندنگه‌كاندا
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی، به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا‌و په‌روه‌رده، بۆ خوێندنی وانه‌ی جینۆساید، سه‌ردانی زانكۆی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كرد.
به‌هادین محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و د.په‌روین نوری عارف لێپرسراوی به‌شی مێژووی زاره‌كی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان، سه‌ردانی زانكۆی سلێمانیان كرد‌و له‌لایه‌ن پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.رره‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانیه‌وه پێشوازیكران.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا وێڕای به‌خێرهاتنیان چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ باسیان لێوه‌كرا.
له لایه‌كی تره‌وه وه‌فدی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كرد، كه له‌لایه‌ن مامۆستا دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده پێشوازییان لێكرا.
به‌هادین محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان سه‌باره‌ت به ئامانجی ئه‌و دیداره وتی: داوامان كرد وانه‌ی جینۆساید له زانكۆ‌و قوتابخانه‌كاندا بوترێته‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌و نمره‌ی له‌سه‌ر دابنرێت.
وتیشی: پێشنیارمان كرد له رێگه‌ی دروستكرنی لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه بتوانرێت مه‌نهه‌جێكی باشی خوێندن دابنرێت و وانه‌ی جینۆساید بۆ قۆناغه‌كانی خوێندن زیادبكرێت، كه له به‌شه زانستییه‌كان به زمانی ئینگلیزی و له به‌شی وێژه‌یش به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی وانه‌ی كۆمه‌ڵكوژی گه‌له‌كه‌مان به خوێندكاران بوترێته‌وه، ئه‌مه‌ش به ئامانجی ئه‌وه‌یه نه‌وه‌ی داهاتوو ئاگاداربن له مێژووی میللـه‌ته‌كه‌یان، تاكو زوڵم و سته‌می دیكتاتۆران و خوێنمژانی گه‌لی كورد له‌بیرنه‌كه‌ن.
وه‌فدی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له‌ڕۆژی 8-8-2017 له دوو نوسراوی جیاواز بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی كه له پێنج خاڵ پێكهاتووه، هه‌روه‌ها بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پێشنیاری كرد له پێناو زیندوو را‌گرتن و گواستنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كان كه له‌لایه‌ن رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراقه‌وه دژ به كورد ئه‌نجامدراون، له (راگواستن، ئه‌نفال، كیمیاباران، خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و سوتماكی خاكی كورستان) وانه‌ی جینۆسایدی كورد بۆ قۆناغه‌كانی خوێندن زیادبكرێت، هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ئاماده‌بونی خۆی نیشانداوه بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك كه له‌مڕوانگه‌یه‌وه خزمه‌ت بكات.
له پێشنیاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدانی سلێمانی به نوسراوی ژماره (7371) كه ئاڕاسته‌ی زانكۆی سلێمانی كراوه، تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه "توێژینه‌وه‌ی زانستیمان له‌وباره‌وه هه‌یه، كه ده‌توانرێت له‌پاش پێداچوونه‌وه بۆ خوێندن له كۆلێژه زانستی و مرۆڤایه‌تییه‌كان په‌سه‌ند بكرێت، هه‌روه‌ها داواشكراوه ساڵانه رێژه‌یه‌كی باش له توێژه‌ران له‌سه‌ر نه‌هامه‌تییه‌كان بنوسن و بواری خوێندنی باڵا له ماجستێرو دكتۆراش بگرێته‌وه‌و ئێمه‌ش هاوكاری ته‌واوه‌تیان ده‌كه‌ین، بۆ وانه وتنه‌وه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان فلیم و به‌ڵگه‌نامه‌و ئامار‌و زانیاری زۆر وردمان لایه كه بیخه‌ینه خزمه‌ت ئه‌و بواره.
هه‌روه‌ك له پێشنیاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدانی سلێمانی به نوسراوی ژماره (7290) بۆ به‌ڕێوه‌به‌راتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، تیایدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو "توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیمان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی كورد ئاماده‌یه، بیگونجێنن له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌ی وانه‌ی جینۆساید له خوێندنگه‌كاندا، هه‌روه‌ها داواكارین وانه‌ی جینۆسایدی كورد وانه‌یه‌كی ته‌واو بێت و نمره‌و ده‌رچوونی خوێندنی له‌سه‌ر بێت، له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌ی وانه‌كه به تیۆری بواری پراكتیكیشی له‌گه‌ڵدا بێت، به مه‌به‌ستی سه‌ردانكردنی مۆنۆمێنته‌كان و شوێنه‌كانی كورد قڕان".
PUKmedia شیروان محمد
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25