رزگار حاجی حه‌مه: یه‌كێتی و حزبه كوردستانییه‌كانی دیكه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردندان
کوردستان 10:32 AM - 2023-12-11رزگار حاجی حه‌مه لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی
رزگار حاجی حه‌مه لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "له‌ئێستادا كۆمسیۆنی عیراق كارمه‌ند و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له‌ڕووی لۆجستی و هونه‌ری و راهێنانه‌وه ئاماده‌كردووه‌و بودجه‌یه‌كی ئێجگار زۆریان بۆ پرۆسه‌كه ته‌رخانكردووه‌و به‌شێكی زۆریشی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه لێ خه‌رجكراوه، هه‌م سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراقن له‌كاتی خۆیدا".
ده‌شڵێت: هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی به‌تایبه‌تی له كه‌ركوك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌ناوچه‌كه له‌دادگای فیدراڵی سكاڵایان تۆماركردووه، ئێمه‌ش داواكارین كه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، چونكه دواخستنی هه‌ڵبژاردن پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵێك مادده‌ی ده‌ستورییه، ده‌توانم بڵێم به‌دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردن مافی زیاتر له ٨٠٠ هه‌زار ده‌نگده‌ر پێشێلده‌كات".
ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه:
*مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی چۆن ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق كردووه؟
- رزگار حاجی حه‌مه:" ئێمه وه‌كو مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌پێی ئه‌و واده‌یه‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی عیراق كه واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی دیاریكردووه له رۆژی ١٨-١٢-٢٠٢٣، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی كه پێویسته وه‌ك سه‌رجه‌م حزبه سیاسییه‌كانی عیراق كردوومانه و له‌چه‌ندین شوێن به‌هاوپه‌یمانێتی چوینه‌ته ناو ههڵبژاردنهكانهوهو لیستی كاندیده‌كان هه‌مووی پێشكهشكراوهو ئێستا ده‌توانین بڵێین چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن".
* ئایا هیچ لایه‌نێك داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی له دادگای فیدراڵی كردووه؟
-رزگار حاجی حه‌مه: "دیاره هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی به‌تایبه‌تی له كه‌ركوك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌ناوچه‌كه له‌دادگای فیدراڵی سكاڵایان تۆماركردوه كه له ٢٠٠٥ه‌وه هه‌ڵبژاردن له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام نه‌دراوه، ئاشكرایه ئه‌و لایه‌نه‌ی كه سكاڵای تۆماركردووه هه‌موو پۆسته‌كان به پۆستی پارێزگاریشه‌وه له‌لای خۆیانه، پێشیان وایه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا گۆڕانكاری ده‌كرێت له هه‌موو پۆسته‌كان به‌تایبه‌ت پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش كه چووه‌ته ناو پرۆسه‌كه‌وه له كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی تریش ده‌توانم بڵێم جه‌ماوه‌ری زۆری هه‌یه و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان و خه‌ڵكی كه‌ركوك به گشتی و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانیش ده‌نگیان بۆ یه‌كێتی ده‌بێت، چونكه یه‌كێتی به هێزه‌وه چووه‌ته ناو پرۆسه‌كه‌وه به‌تایبه‌ت له‌كه‌ركوك كه به هاوپه‌یمانیی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه به‌شداره‌و، ئه‌و لایه‌نانه‌ی سكاڵایان تۆماركردوه بۆئه‌وه‌یه بارودۆخی كه‌ركوك وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش ته‌نها به بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و كۆمسیۆنی عیراق ده‌بێت، به‌ڵام له ئێستادا بابه‌ته‌كه له دادگای فیدراڵییه".
*ئاماده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كوێ گه‌یشتووه؟
- له‌ئێستادا كۆمسیۆنی عیراق كارمه‌ند و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی له‌ڕووی لۆجستی و هونه‌ری و راهێنانه‌وه ئاماده‌كردووه و بودجه‌یه‌كی ئێجگار زۆریان بۆ پرۆسه‌كه ته‌رخانكردووه و به‌شێكی زۆریشی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه لێ خه‌رجكراوه، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری كوردستانیش له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراقن له‌كاتی خۆیدا، چونكه به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كه متمانه له‌نێوان ده‌نگده‌ر و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری عیراق كه‌مده‌بێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان له بانگه‌شه‌دان و ئه‌و بوودجه زۆره‌ی ته‌رخانكراوه به‌شێكی لێ خه‌رجكراوه، له‌ڕابردووشدا یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌ر كێشه‌یه‌كی هه‌بووه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه چاره‌سه‌ركراوه و یاساكه‌ش تا ئێستا به‌ركاره".
* تاچه‌ند له‌تۆماری ده‌نگده‌رانی كۆمسیۆنی عیراق رازین؟
- كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عیراق تۆمارێكی پاك و بێگه‌ردیان هه‌یه به‌و پێیه‌ی بایۆمه‌ترییه، هاوكات هه‌مان تۆماری ده‌نگده‌رانی به‌رده‌ست كۆمسیۆن له‌ساڵی ٢٠٢١یش ده‌نگی پێدراوه و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كارتی كورتمهودایان هه‌بووه راگیراوه، له‌ئێستاشدا له‌كه‌ركوك كه سكاڵا هه‌یه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن له ملیۆنێك و نزیكه‌ی ٢٠٠ ده‌نگده‌ره‌وه هاتووه‌ته سه‌ر ٨٠٠ هه‌زار ده‌نگده‌ر، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه‌تۆماری ده‌نگده‌ران به‌باشی پاككراوه‌ته‌وه و هیچ بیانوویه‌كیش بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نییه، ئێمه‌ش داواكارین كه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، چونكه دواخستنی هه‌ڵبژاردن پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵێك مادده‌ی ده‌ستورییه، ده‌توانم بڵێم مافی زیاتر له ٨٠٠ هه‌زار ده‌نگده‌ریش پێشێلده‌كات".
*بۆ هه‌وڵده‌درێت ده‌نگدان له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان ئه‌نجامنه‌درێت؟
-رزگار حاجی حه‌مه: هه‌موو هاووڵاتییه‌كی عیراق مافی خۆكاندیدكردن و ده‌نگدانی هه‌یه و به ده‌ستوور ئه‌و مافه‌ی پێداون، بۆیه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك بكرێت پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و پێشێلكردنی ئه‌و مافه‌یه، دڵنیاشم له‌وه‌ی دادگای فیدراڵی دادگایه‌كی بێلایه‌نه و بڕیاره‌كانی له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا ده‌بێت بۆ خزمه‌تی هه‌موو عیراق به‌بێ جیاوازی، پێشموانییه دادگای فیدراڵی هیچ جیاوازییه‌ك بكات له نێوان هاووڵاتیانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كاندا".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
03:31 PM - 2024-05-09
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
12:30 PM - 2024-05-09
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
09:39 AM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ دوژمنانیش باوەڕم بە دیالۆگە
08:13 PM - 2024-05-08
زۆرترین خوێنراو
-
بۆچی دەبێ لەگەڵ دوژمنانیش بچینە دیالۆگەوە
بیروڕا 08:58 AM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
کوردستان 08:54 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ دوژمنانیش باوەڕم بە دیالۆگە
کوردستان 08:13 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
کوردستان 07:59 PM - 2024-05-08 -
چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
کوردستان 07:43 PM - 2024-05-08 -
قوباد تاڵەبانی: سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئیسپانیا دەکەم
کوردستان 05:44 PM - 2024-05-08 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی دەرباز یوسف گوانی
پرسەنامە 03:35 PM - 2024-05-08