سەرۆک بافڵ: لەگەڵ دوژمنانیش باوەڕم بە دیالۆگە
کوردستان 08:13 PM - 2024-05-08بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌گفتوگۆیه‌كدا له په‌یمانگای نیولاین له واشنتن دەڵێت:" باوەڕم بە گفتوگۆ هەیە، تەنانەت لەگەڵ دوژمنەکانیش دا" و " ئەگەر ئاشتی یان دوژمنایەتی بکەیت دەبێت لێیان تێبگەیت".
سەرۆک بافڵ: یه‌كێتی یەکبڕیار و یه‌كگرتووە
لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەرۆک بافڵ له‌گفتوگۆیه‌كدا له په‌یمانگای نیولاین له واشنتن رایگەیاند: "ئێستا یه‌كێتی یەکبڕیار و یه‌كگرتووە، بۆیە هانیشتمانیانمان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی رابردوو حوكممان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیمان ده‌دات، تاوەکو له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا كورسی زیاتر به‌ده‌ستبهێنین".
دواخستنی هەڵبژاردنەکان رێگەیەکی تەندروست نییە
سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانیش سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەکرد:"دەمێکە کوردستان پەرلەمانی نییە و ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر پڕۆسەی دیموکراسی لە هەرێمدا هەیە".
راشیدەگەیەنێت:"ئەوەی لەبارەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، لە هیچ شوێنێکی دیکەی جیهان ڕووی نەداوە، ئەگەر حزبێک نەیویست هەڵبژاردن ئەنجام بدات، ناتوانرێت هەموو پرۆسەکە بوەستێنرێت، دواخستنی ھەڵبژاردنەکان بۆ ھەرێمی کوردستان ڕێگەیەکی تەندروست نییە".
پارتی و یەکێتی دوو حزبی جیاوازن
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی سەرۆک بافڵ پەیوەندییەکانی نێوانیانی بە ناجێگیر وەسف کرد و وتی:" پارتی و یه‌كێتی دوو حزبی جیاوازن، بۆیە ئایدۆلۆژیا و سیاسه‌ت و پێكهاته و بیركردنه‌وه‌شیان جیاوازه".
" له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شی نێوانمان، پێموایه په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان هه‌ندێكجار خراپ و هه‌ندێكجار باشن، هه‌ندێكجاریش زۆر خراپن و ئه‌مه یاری ده‌كات، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به وڵاتانی دراوسێوه هه‌یه به‌تایبه‌ت فشاره‌كانیان، بۆیه په‌یوه‌ندیه‌كان نایاب نین، به‌ڵام باشن" سەرۆک بافڵ وادەڵێت
داعش کۆتایی نەهاتووە
هاوکات سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەوردی باسی لە پەیوەندییەکانی یەکێتی کرد و وتی:" روانگه‌یه‌كم بۆ عیراق هه‌یه، له‌گه‌ڵ برا ئه‌مریكیی و ئێرانییه‌كان و پاشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش قسه ده‌كه‌م، ئێمه له‌گه‌ڵ برا ئه‌مریكییه‌كان شانبه‌شانی یه‌كتر شه‌ڕمان كرد".
" ئاسان نییە باسی ئه‌وه بكه‌ین داعش کۆتایی پێهاتووە، چونکە داعش لەناو نەچووە، بە دڵنیاییەوە لاواز بووە، بەڵام هێشتا چالاکە و بە هیوای شەڕێکی گەورەیە کە جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر کوردستان و عیراق"، سەرۆک بافڵ وایوت.
هێزەکانی ئەمریکا دەستبەجێ لە عیراق ناکشێنەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن ڕاشیگەیاند:"کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق بەو شێوەیەی کە باس دەکرێت ڕوونادات"، ئەمریکا دەستبەجێ هێزەکانی لە عیراق ناکشێنێتەوە، بەڵکو پەیوەندی سەربازیمان لەگەڵ ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان بەردەوام دەبێت".
راشیگەیاند:" لە قۆناغی داهاتوودا گفتوگۆ لەسەر شێوازی بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکرێت، جا ئایا پێویستە هێزەکانی هاوپەیمانان بەم شێوەی ئێستا هەن لە عیراق بمێننەوە یان نا ؟ ئەمە بابەتێکە پێویستی بە وتوێژ لەسەر کردنە".
سەرۆک بافڵ: باوەڕم بەدیالۆگ و لێکتێگەیشتن هەیە
هەر لە گفتوگۆکەدا له په‌یمانگای نیولاین له واشنتن سەرۆک بافڵ رایگەیاند:" باوەڕم به دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن هه‌یه، بەلامەوە گرنگە گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌مووان بكرێت، ته‌نانه‌ت دوژمنه‌كانیش، ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئاشتی یان دوژمنایه‌تی بكه‌یت، ده‌بێت خوێندنەوە و لێ تێگەیشتنمان هەبێت، بۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌مووان هه‌بێت، بەشێوەیەکی گشتیش په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئێران باشە و ئاساییە پەیوەندیشمان لەگەڵ تاران هەبێت، هاوکات زیاتر لە 600 کیلۆمەتر سنوورمان لەگەڵ ئێران هەیە، هەروەها شەش دەروازەی سنووری لەگەڵ ئێران هەیە، پێوسیتە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەوان ئاسایی بێت".
راشیگەیاند:" پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکاش باشە، هەرچەندە لەگەڵ ئێران ناکۆکیان هەیە، بەڵام ئاساییە لە یەک کاتدا پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران و ئەمەریکاشدا هەبێت".
گفتوگۆ باشترین چارەسەرە بۆ پرسی کورد
هەر لە گفتوگۆکەدا سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد:" پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شەڕ چارەسەر ناکرێت و هەوڵەکان بۆ لەناوبردنی کورد لە ڕێگەی شەڕ و چەکەوە هیچ سودێکی نیە، هاوکات دیالۆگ و گفتوگۆ باشترین چارەسەرە بۆ پرسی کورد".
وتیشی:" حزبەکەم دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی نێوان کورد و حکومەتی تورکیادا".
یەکێتی پشتیوانی لەسوریا دەکات
سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەشکرد:" یەکێتی پشتیوانی خوشک و براکانی لە سوریا دەکات و بڕیارێکی پەرلەمانی کوردستان هەیە کە ڕێگە بە هاوکاریکردنی کورداکانی سوریا دەدات لە شەڕی دژ بە داعش دا، هاوکات هێشتا هەزاران چەکداری داعش لە سوریا و عیراق ماون و مەترسییەکی ڕاستەقینەن بۆ سەر ناوچەکە."
دەشڵێت :"پشتیوانیمان لە کوردەکانی سوریا هیچ پەیوەندییەکی بە تورکیاوە نییە و کەس هەڕەشە لە تورکیا ناکات، ئێمە ناچین ئەنکەرە داگیر بکەین، بۆیە دەڵێم من وەک یەکێتی ئامادەم ڕۆڵێک بۆ گفتوگۆکردن بگێڕێم."
چەند رۆژێکە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕەسمی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە، لە ئەجێندای سەردانەکەیدا جگە لە دیداری سیاسی و دیپلۆماسی، هاوکات ژمارەیەی دیبەیتی لەگەڵ ناوەند و سەنتەری توێژینەوە و پەیمانگە نێودەوڵەتیەکان دا بۆ ساز دەکرێت.
PUKMEDIAهەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادی ئه‌نجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19