riklam

بۆچی دەبێ لەگەڵ دوژمنانیش بچینە دیالۆگەوە

بیروڕا 08:58 AM - 2024-05-09
ئەرسەلان مەحمود تایبەت

ئەرسەلان مەحمود

بیروڕا

ئەرسەلان مەحمود

ئەگەر ویستت ئەوی بەرامبەر بهێنیتە سەر ئەو رێچکەو رێبازەو تێگە بەبنەمایەی خۆت، یان ئەگەر ویستت ئەویتر بهێنیتە سەر هەست و ئەو باوەڕە رۆشنەی وەک تۆ دیمەنەکە بەوردی ببینیت، ئەوە پێویستت بەجۆرە زمان و جوڵەیەکی دبلۆماسی جددی هەیە.

هەروەک چۆن کاتێک دەتەوێ کێشە نەتەوەیی یان نیشتمانی یان ئیدارییە سەختەکانی وڵاتەکەت چارەسەر بکەی، ئەوا نەک هەر یارو نەیارو دۆست، هەندێ جار پێویست دەکات قسە لەگەڵ دوژمنەکانیش بکەیت، عاقڵمەندە کۆن و نوێ و مێژوونوسەکان بەمە دەڵێن دبلۆماسییەت.

دبلۆماسییەت زۆر لەوە پڕ بەهاترە هەر بەتەنها قسە کردن بێت لەگەڵ هاوڕێ و هەڤاڵ و یارو نەیارو دۆستەکانت، دیبلۆماسییەت قسە کردنە لەگەڵ ئەوانەی هاوڕێ و هاوڕات نین، دیالۆگە لەگەڵ ئەو کەس و لایەنانەی هیچ باوەڕت پێیان نییەو حەز بەچارەیان ناکەی، بەڵی ئاریچەی کردنەوەی هەموو دەرگە داخراوەکان دبلۆماسییەتە، هەموو چەکێک دەشێت کاریگەر بێ، بەڵام دبلۆماسییەت کاریگەرترینیانە.

لەم جیهانە ئاڵۆزو پڕ هەڕەشەو مەترسیدارەی ئەمڕۆماندا، ئاسایش و سەقامگیری تاکێتیی، خێزان، وڵات و کۆی خەڵک، لەگەڵیدا هێزی سەرکردایەتی راستەقینە دەبێ پشت بەهەموو رەگەزو ئامرازو توخمە ڕەواکانی خەبات و تێکۆشان ببەستێ، بەڵام لەبیرتبێ دیبلۆماسییەتێکی بەهێزو بەپرەنسیپ بەنەخشترینیانە.

ئەوەی بیەوێ لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا هێزی هەبێت، وەک سەرۆک بافڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: دەبێت باوەڕی بەدیالۆگ و دبلۆماسییەتی بێ چەندو چۆن لەپێناو میللەتەکەی خۆیدا لەگەڵ دوژمنیش هەبێت.

بنەمای بنەڕەتی بەخشین و وەرگرتن، بنەمای بنەڕەتی دبلۆماسییەتە، لەجەنگدا هەمووان دۆڕاون، بەڵام براوە لەدبلۆماسیەتدا هەمووانن، بێگومان ئەو جۆرە دبلۆماسییەتەی ئیزافە دەخاتە سەر هەبوون، نەک ئەوەی هەبوونیش بەخشیویەتی لەناویبەرێت.

با هەرگیز لەتەنگژەو تەنگەتاوی و ترسەوە نەچینە گفتوگۆو دیالۆگەوە، با هیچ کاتێکیش لەگفتوگۆ نەترسین، ویستی باش چارەسەری زۆر باش بەدوای خۆیدا دەهێنێت، وەرن بەیەکەوە لەپێناو خاك و خەڵکدا ڕێڕەوەکە ڕاستبکەینەوە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket