riklam

قوباد تاڵە‌بانی: نابێت دەزگا ئەمنییەكان دەستوەردان لەكاروباری سیاسی بكەن

کوردستان 04:33 PM - 2021-07-14
.

.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەیاوەری سەرۆكی دەزگای زانیاری و بە‌ڕێوبە‌ری دژە تیرۆر، سەردانی دەزگای ئاسایشی گشتی هەرێمی كرد و لەگەڵ د.خە‌سرە‌و سەرۆكی دەزگای ئاسایشی گشتی هەرێم و سە‌رجە‌م بە‌ڕێوبە‌رانی ئاسایش‌ لەبارەی پرسە هە‌نووكە‌ییە‌كان گفتوگۆیان كرد. 

لە كۆبوونەوەكەدا ئەمڕۆ ( 14 تەمموزی 2021) قوباد تاڵەبانی، هەریەك لە مامۆستا ئەژی ئەمین وە‌ك سە‌رۆكی دە‌زگای زانیاری و وەهاب هەڵەبجەیی وە‌ك بە‌ڕێوبە‌ری دژە‌ تیرۆر، بەڕەسمی بە لێپرسراوانی ئاسایشی ناساند، باسی لەوەشكرد ئەو بەرپرسیارێتییە نوێیەی وەریانگرتووە ئەركە لەسەرشانیان و جێگەی هیواو متمانەشن بۆ جێبەجێكردنی. 

قوباد تاڵەبانی جەختی كردەوە، ئەركی ئاسایشە ڕێگربن لە ڕوودانی تاوان و هەماهەنگیكردن لە‌ نێوان دەزگا ئەمنییەكانیتر لەگەڵ پاراستنی تایبەتمەندی كار و ئە‌ركی هەریەك لەو دەزگایانە. 

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكەدا جەختیكردەوە نابێت دەزگا ئەمنییەكان دەستوەردان لەكاروباری سیاسی بكەن و ئەركی ئەوان پاراستنی ئۆقرەیی و سەروماڵی هاوڵاتیان و دەستەبەركردنی ئارامییە.

قوباد تاڵەبانی بەشدارانی كۆبوونەوەكەی دڵنیا كردنەوە لەوەی هاوكاریان دە‌بێت لە‌ راپە‌ڕاندی كارە‌كانیان و چاوە‌ڕێی كاری باشتریان لێدە‌كات.

PUKmedia 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket