riklam

ژمارەیەك سوری لەكاتی دزەكردنیان بۆ عیراق دەستگیردەكرێن

عیراق 05:55 PM - 2021-06-24
.

.

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی حوزەیرانی 2021 دەستگیركردنی 9 كەسیان راگەیاند كە لەسوریاوە دەزیان كردبووە ناو خاكی عیراق.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لەڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، ئەوەشی راگەیاند: بەگوێرەی زانیاری ووردی هەواڵگریی كەدەستی بەشی هەواڵگریی و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی رۆژئاوای نەینەوا كەوتووە، هەروەها پاڵپشت بەكامێرا گەرمییەكانی چاودێری، دەركەوت كە ژمارەیەك كەس لەهەوڵی ئەوەدا بوون بەربەستەكان لەسەر سنوور تێپەڕێنن و لەسوریاوە دزە بكەنە ناو خاكی عیراقەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە روونیشی كردۆتەوە، لەگوندی كانی عەتاری سەر بەناحیەی رەبیعە لەرۆژئاوای نەینەوا، هێزەكانی بەشی هەواڵگری سەربازیی توانیویانە سەرجەم ئەو كەسانە دەستگیربكەن كە دزەیان كردبوە ناو خاكی عیراق و بەربەستە سنوورییەكانیان تێپەڕاندووە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاشكراشیكردووە دەستگیركراوەكان بریتی بوون لە5 مناڵ و 4 ژن و سەرجەمیان هەڵگری رەگەزنامەی سوری بوون و رێكاری یاساییان لەبەرامبەردا گیراوتەبەرو  رادەستی بنكەی پۆلیسی رەبیعە كراون.


PUKmedia بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket