riklam

سەرۆکی فلیپین: ئەوەی خۆی نەکوتێت بە فاکسینی بەراز دەیکوتم

جیهان 04:10 PM - 2021-06-23
.

.

بەهۆی لەسەرخۆ بەڕێوەچونی پرۆسەی کوتینی هاوڵاتیان بە فاکسینی دژەکۆرۆناو ڕەتکردنەوەی لەلایەن زۆرینەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە" رۆدریگۆ دۆرتینی" سەرۆکی فلپین هەڕەشەی ئەوە دەکات کەئەوانەی رازی نابن فاکسین وەربگرن ئەوا دوو ڕێگایان لەبەردەمدایە یان دەبێت زیندانی هەڵبژێرن یان دەبێت بە فاکسینی "بایڤەرمکتین" بکوترێن کەبۆ بەرازو ئاژەڵی تر بەکاردێت.

فلیپین ژمارەی دانیشتوانەکەی ١١٠ ملیۆن کەسەو هەرچەندەی حکومەت هەوڵ دەدات هاوڵاتیانی ڕازی بکات کە خۆیان بکوتن کەچی لەچەند مانگی رابردودا تەنها دوو ملیۆن کەس خۆیان کوتیوەو زۆرینە هەموو جۆرە فاکسینەکان ڕەت دەکەنەوە، سەرۆکی وڵات دەیەوێت بە زۆرەملێ هاوڵاتیان لەدژی ئەو ڤایرۆسە خۆیان بکوتین کە تائێستا ١،٣ ملیۆن کەس توشی بوەو ٢٣ هەزار کەسیشی مردون.

بەڵام وەزیری داد ڕایگەیاندوە کە هیچ یاسایەک نیە بەزۆر وابکات هاوڵاتیان خۆیان بکوتن.

PUKmedie بورهان ئەمین، ئەڵمانیا

سەرچاوە: Der Spiegel

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket