riklam

بافڵ تاڵەبانی:یەكێتی بەهەمان رۆحییەت و روئیای نیشتمانیانەی مام كاردەكات

ی.ن.ک‌‌ 10:45 AM - 2021-06-10
.

.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەیاوەری ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی سەردانی مەڵبەندی رێكخستنی بەغدای یەكێتی كرد و لایەن رابیحە حەمەد، لێپرسراو و ئەنجوومەنی مەڵبەند بەگەرمی پێشوازی لێكرا.

لە كۆبوونەكەدا بافڵ تاڵەبانی ئامانجی سەردانەكەی بۆ بەغدا و گرنگی كۆبوونەوەكانی چەند رۆژی رابردووی بۆ ئەندامانی یەكێتی لە بەغدا روونكردەوە گفتوگۆی لەبارەوە كرا و وەڵامی سەرنج و پرسیارەكانی ئەندامانی مەڵبەندی دایەوە.

لەبارەی هەڵوێست و ستراتیژی یەكێتییەوە هاوسەرۆك رایگەیاند: یەكێتی بەهەمان رۆحییەت و روئیای نیشتمانییانەی مام جەلالەوە كاردەكات و هەڵگری رێبازی چەپكە گوڵەكە دەبێت. بڕوای تەواومان بە كاری پێكەوەیی و هاوبەش هەیە و پێشوازی لە هەر هەوڵێك دەكەین كە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان بكات. دەرگامان بۆ هەر هێز و لایەنێك كراوەیە كە بیەوێت پێكەوە لەپێناو كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەی كاربكەین.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی و پێگەی سیاسی یەكێتی لە بەغدا كرد و وتی: چالاكییە سیاسی و دیبلۆماسییەكانمان لە بەغدا زیاتر دەكەین، چونكە بڕوامان بەوەیە ئەگەر بمانەوێت مافی گەلەكەمان و كێشەكانمان لەگەڵ ناوەند لەسەر بنەماكانی دەستوور جێبەجێبكەین، دەبێت چالاكانەتر كاربكەین و لەگەڵ دۆستەكانمان بەردەوام لەپەیوەندیدابین لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان. بۆ ئەوەش مەڵبەندی یەكێتی راسپارد درێژە بەسیاسەتی هاوبەشی بدەن لەگەڵ هەموو هێز و نەتەوە و پێكهاتە جیاجیاكانی بەغدا و لەهەماهەنگی بەردەوامدابن بۆ جێبەجێكردنی خواستەكانی خەڵكی كوردستان.

یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كورد تەوەرێكی تری كۆبوونەكەوە بوو و هاوسەرۆك رایگەیاند: یەكێتی هەمیشە بڕوای بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن هەبووە و ئاماژەی بەڕۆلی یەكێتی كرد لەچارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و وتی، دەبێت پەرە بەو پەیوەندییە مێژووییە بدەین كە سەرۆك مام جەلال بەردی بناغەی داناوە، بەهەمان رۆحییەت لەگەڵ دۆستەكانمان بەردەوامبین و وەك هەمیشە یەكێتی دەبێت مەرجەع  و خاڵی كۆكەرەوەی جیاوازییەكان بێت. لەپێناو گەلەكەمان درێژە بەخەباتی نیشتمانی خۆمان بدەین و بەهیچ شێوەیەكیش سازش لەسەر هێڵە گشتی و ستراتیژییەكانمان ناكەین تەنها لەسەر مافی كورد و بەرژەوەندی گەلەكەمان نەبێت كە ئەمەش شانازی یەكێتیبوونمانە لەهەموو قۆناغەكانی خەباتدا.

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket