riklam

كۆمسیۆن: پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زمونگه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت

عیراق 05:07 PM - 2021-05-08
.

.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ی ئایای 2021 جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ له‌مانگی ته‌موزی داهاتوودا، پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌وه‌ش وه‌ك ئه‌زموونێك ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی مانگی 10ی ئه‌مساڵ 2021.

جومانه‌ غه‌لای، وته‌بێژی ره‌سمی كۆمسیۆن له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: كۆمسیۆن به‌رده‌وام ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، تاقیكردنه‌وه‌كه‌ 4 جار دێته‌ ئه‌نجامدان  بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌خاوێنی و ووردی و خێرایی ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، تاقیكردنه‌وه‌كه‌ له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌موزدا ئه‌نجام ده‌درێت و كۆمپانیای میروی كۆریی و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ رێكخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و راگه‌یاندنه‌كان و نوێنه‌ری حزبه‌كان و چاودێرانی ناوخۆیی ئاماده‌ ده‌بن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی خۆیدا له‌ 10ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2021 دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket