riklam

دھوك.. گه‌نجێك خۆی له‌ بینایه‌كی سێ نهۆمی هه‌ڵده‌داته‌ خواره‌وه‌

کوردستان 07:22 PM - 2021-05-01
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا له‌ شاری دھۆك گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵان خۆی له‌ بینایه‌ك هه‌ڵدایه‌ خواره‌وه‌و به‌سه‌ختی برینداربوو.

شایه‌تحاڵێك له‌ شوێنی روداوه‌كه‌ به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و گه‌نجه‌ ته‌مه‌ن 21 ساڵانه‌یه‌ له‌ بینایه‌كی نیشته‌جێبوون خۆی فرێداوه‌ته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر بۆدی ئۆتۆمبێلێك و برینداربوه‌و زیانیش به‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌ كه‌وتوه‌.

 وتیشی: هه‌ر دوای رووداوه‌كه‌ گه‌نجه‌كه‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك، به‌ڵام له‌ ئێستادا باری ته‌ندروستی زۆر ناجێگیره‌، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ PUKmedia له‌ شایه‌تحاڵانی رووداوه‌كه‌ ده‌ستای كه‌وتووه‌، ئه‌و گه‌نجه‌ باری ده‌روونی ته‌واو نه‌بووه‌.

PUKmedia ئانێ دیدار

47875757545.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket