riklam

كۆسرەت رەسوڵ: كۆمەڵەی خوێندكاران لەشاخ رۆڵێكی دیارو گرنگی هەبوو

ی.ن.ک‌‌ 08:39 PM - 2021-04-25
.

.

كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لە كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان دەكات

بەڕێزان: سكرتێرو ئەندامانی سكرتاریەتی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان

لە چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی یەكە بەیەكەتان دەكەم و هیواخوازم هەمیشە لە پێشكەوتن و بەردەوامی و خزمەتی خوێندكاران و پڕۆسەی پەروەردەو فێركردن بن.

(٤٥) ساڵ لەمەوبەر لە شاری كەركووك، لەگەڵ هەڤاڵانم كۆمەڵەی خوێندكارانمان دامەزراندو بۆ ئەوێ ڕۆژێ هاوشانی خەبات لە شاخ ڕۆڵێكی دیارو گرنگی هەبوو لە وشیاركردنەوەی خوێندكاران و بڵاوكردنەوەی رۆحی شۆڕشگێڕی و مقاوەمەت لەنێو شارەكان، هەر ئەمەش بوو وایكرد دەیان كادیرو ئەندامی كۆمەڵەی خوێندكاران لە بەندینخانەكانی بەعسی فاشیست دەستگیر بكرێن.

ئەمڕۆ كە كوردستان بە دۆخێكی تایبەت تێپەڕدەبێ و پرۆسەی خوێندن و پەروەردە ئاستەنگی گەورەی بۆ دروست بووە، ئەركە لەسەر كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان هانی خوێندكاران بداو بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە چوارچێوەی ڕێنماییەكانی تەندروستی و خۆپارێزی ڕێگاچارەی پێویست و گونجاو بدۆزێتەوە بۆ درێژەدان بەپرۆسەی خوێندن و سوودمەندبوونی خوێندكاران لێی و كەمتركردنەوەی كاریگەرییەكانی ئەم دۆخە لەسەر پرۆسەی خوێندن و پەروەردە.

جارێكی تر پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەكەم و دەخوازم هەمیشە لە سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامدا بن.

كۆسرەت ڕەسول عەلی

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket