riklam

سلێمانی.. پێشانگای گیادەرمانی شیفا دادەخرێت

کوردستان 09:51 PM - 2021-03-08
.

.

بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و هەبوونی گیادەرمانی ماوە بەسەرچوو قائیمقامییەتی سلێمانی پێشانگای شیفا دادەخات.

هاوڕێ حەمە شوان، پزیشكی دەرمانساز و سەرۆكی لیژنەی هاوبەشی تەندروستی  قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی پابەند نەبوون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن و هەبوونی دەرمانی گیایی ماوە بەسەرچوو و ساغكردنەوەی بەسەر هاووڵاتیاندا، لیژنەكە پێشانگای گیادەرمانی شیفا دادەخات.

وتیشی: یەكێكی دیكە لە سەرپێچییەكانی پێشانگاكە هەبوونی دەرمانی رێگە پێنەدراو و نەبوونی مۆڵەتی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆریی دەرمانەكانه كە بەپێی رێنماییەكانی پێویستە لەلایەن فەرمانگەی كوالێتی كۆنترۆڵەوە پشكنینان بۆ بكرێت و رێگە پێدانیان بۆ فرۆشتنی بەهاووڵاتیان هەبێت.

سەرۆكی لیژنەی هاوبەشی تەندروستی قائیمقامیەت ئاماژەی بۆئەوەكرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی پێشانگای گیادەرمانی شیفا لەشەقامی گۆران (ئۆرزدی) شاری سلێمانی دادەخرێت و لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە تەواوی ئەو دەرمانانەی دەستی بەسەردا گیراوە لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket