riklam

په‌رله‌مانتارانی گۆڕان: ڤیدیۆی دانپێدانه‌كان كۆنن، رۆژی دادگاییه‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌كان چاویان به‌قوڵدا چووبوو

کوردستان 11:16 PM - 2021-03-04
.

.

هەریەک لە عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح و شایان عه‌سكه‌ری،  پەرلەمانتارانی گۆڕان  له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی دانپێدانانی ده‌ستگیركراوانی بادینان رونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێن: ئه‌م تۆماره‌ ڤیدیۆیانه‌ كۆنن، له‌ رۆژی دادگایی لاوازتر بون و چاویان به‌ قووڵدا چوو بوو".

 

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌: 

لە بارەی دانپێدانانی دەستگیرکراوانی بادینان 

 

سەرنجی ھاووڵاتیان بۆ ئەوە ڕادەکێشین کە بڵاو کردنەوەی ئەوەی کە خۆیان ناویان لێ ناوە دانپێدانان، لە ڕاستیدا دانپێدانان نیە بەوەی بەشێک بن لە گروپێکی چەکداری یان ھەوڵی تیرۆرو کوشتنێک یان بۆ تێکدانی ئاسایشی کوردستان درابێت. 

‏‎ئێمە بۆ مان نیە دەستێوەردان لە بڕیاری دادگادا بکەین.. 

‏‎بەڵام بە ئەرکی خۆمان دەزانین ئەوەی بنیومانە لە دادگا وەک خۆی بیڵێین.. 

 

‏‎سەرەتای دانپێدانەکە بەوە دەستی پێکرد ئەمانە سیخوڕن و ڕۆژنامەنوس نین، چونکە ناسنامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانیان نییە.. بەیاسا ئەندام بوون لە سەندیکا بە ھیچ شێوەیەک مەرج نیە بۆ ڕۆژنامەنوس..

 

‏‎بۆ دۆسیەی شیروان

لە ڕۆژی حوکمدانەکەیدا ئەو تۆمارە دەنگیەی ڕووبەڕوو نەکرایەوە ، کە گوایە لەگەڵ بەرپرسێکی ھەواڵگری پەکەکەدا گفتوگۆی دروستبونی ھێزی چەکدار و چەند گروپێک دەکەن بە ناوی ئارداڵ... 

لەبارەی تۆمەتی پەیوەندی بە پەکەکە، شیروان ڕەتیکردەوە ھیچ پەیوەندیەکی بە پەکەکەوە ھەبێت و وتی: خیلافم ھەیە لەگەڵیان.. 

لەبارەی ئەوەش پەیوەندی لەگەڵ کەسێک ھەبوە بە ناوی ئارداڵ..

پارێزەکەی شیروان وتی: ،ئەو کەسەی گوایە ناوی ئەرداڵە ناوی ئەسڵی ( ش) و کاری سیخوڕی بەسەر شیروانەوە کردوەو ئێستا لە دھۆکە بۆچی دەستگیر ناکرێت؟

 

‏‎لەو ئیفادەی شیروان لەبەردەم دادگا خوێندرایەوە، دانی بەوەدا نەنابوو بەشێکە لە گروپێکی چەکدار...

‏‎ئەو دەنگەی ڕووبەڕوو کرایەوە کەوا پرسیاری بەرپرسێکی ئەمنی سمێل دەکات، شیروان وتی: ئەوە دەنگی من نیە.. 

‏‎دادوەریش وتی: دەینێرین بۆ تاقیگەو دەردەکەوێت ھی تۆیە یاخود نا.. بەڵام نە نێردراو حوکمدرا.. 

‏‎یەکێک لەو تۆمەتانەی ئاراستەی شیروان کرا، وێنەی بارەگای دەزگای ئەمنی گرتوەو ئەمە کاری سیخوڕیە... 

 

‏‎شیروان وتی: من ڕۆژنامەنوسم و سەرنوسەری گۆڤاری باشوربوم، ئەو وێنانەی گرتومە وێنەی زیندانی نھێنین نەک دەزگای ئەمنی و پێش ساڵی ٢٠١٥ لە گۆڤاری باشور بڵاومکردەوە.

 

‏‎شیروان، تۆمتبارکرا بەوەی وێنەی فڕۆکەیەکی لە دورەوە لە فڕۆکەخانەی ھەولێر گرتوە لە کاتی ھەستاندا و ئەمشەویش وابڵاوکرایەوە فڕۆکەی ھاوپەیمانانە، شیروان ڕەتیکردەوەو وتی: ئەو وێنە ھی ٢٠١٢ لەگەڵ دوو ڕۆژنامەنووسی فەڕەنسی چومە سەری کانی و لەوێ وێنەگیراوە نەک ھەولێر..

 

‏‎پێشتر لە کاتی دادگاییکردندا شیروان، تۆمتبارکرا ئەندام بوە لە ڕێکخراوێک بەناوی ١٧ی شوبات، ئەم ڕێکخراوەش مۆڵەتی نیە 

‏‎شیروان، وتی: لە بەلجیکا مۆڵەتمان ھەیە، ڕێکخراوەکەی ئێمە سیاسی و چەکداری نیەو ھەر کارێکم کردوە لە چوارچێوەی مافی مرۆڤ و کاری ڕۆژنامەوانی بوە... 

 

‏‎ئەمشەو لیستێک پیشاندرا کەوا گوایە ھی بەرپرسانی کوردستانن و بۆ پەکەکە نێردراون.

دادوەر لێی پرسی ھەندێک دەستنووس لە مالی تۆ دۆزراونەتەوە، شێروان ووتی ھی من نیە، دادوەر ووتی: دەینێرین بۆ بەلگەی تاوان، بەڵام پێش یەکلابونەوە حوکمدرا ئەو ڕۆژە..

‏‎ئەو گروپ چاتەی مێسنجەر کە باسکرا، جگە لە ڕەخنەو کۆکردنەوەی زانیاری، ئایا ھیچ بەڵگەیەک ھەیە پلانی تیرۆرێکی دیاریکراو ھەبێت یان بەڵگەیەک ھەیە جاسوسی بۆ لایەنێکی دەرەکی کرا بێت! ئێمە نەمان دیت...

‏‎لە ئەو تۆمارە ڤیدۆیەدا چەند وێنەیەک بڵاوکرایەوە لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە، ئایا بەیاسا وێنەگرتن لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە قەدەغەیە؟ ...

 

کۆتا جار شیروان وتی: من بە خێزانم ھەڕەشەم لێکراوە، کێ لە ئێوە قبوڵدەکات بە خێزانی ھەڕەشەی لێبکرێت..

‏‎سەبارەت بە گوھدار.. 

‏‎ئەوەی زیاتر ڕووبەڕووی کرایەوە لەو گروپەی مێسنجەرە بوەو لە تۆمارە ڤیدۆیەکەدا ناوی بەشێک لە ئەندامانی گروپەکەی ھێنا.. لە دانپێدانانی بەردەم دادگا بە ناوی ئەو خوێندرایەوە وتبوی: 

‏‎بەشداری گروپێکم کرد کاری گۆڕینەوەی زانیاری بوو 

‏‎لەسەر خراپی دەزگا یٔەمنیەکان بەرامبەر خۆپیشاندان و نەبوونی خزمەتگوزاری، چەند جارێک راپۆرتم بۆ شیروان نوسیوە و کۆی گشتی پاداشتی 400 ھەزار دیناری پێداوم.. 

‏‎لە قونسوڵگەری یٔەمریکا باسی خراپی دۆخی یٔەمنی دھۆک و یٔازادیمان کردووە..

 

‏‎گوھدار لە ڕۆژی دادگایکردنی ، بەشێکی یٔەم دانپێدانانەی ڕەتکردەوەو وتی: بەشێک لەمانە قسەی من نیە... 

‏‎یٔێمە وەک ڕۆژنامەنوس و چالاکوان لە گروپێک بوین بۆ یٔاڵوگۆڕی زانیاری میدیایی و خێراکردنی کاری میدیای و ڕۆژەڤی بادینان یٔەم گروپەمان دروستکردووە و ھەر یەکێک لە دەزگایەکی میدیای کارمان دەکرد و یٔەو گروپە بۆ یٔاسانکاری کاری میدیایی بوو... 

‏‎لە ڤیدۆی دانپێدانانەکەش وتی: ئەم گروپەی مێسەنجەت بۆ زانیاری ڕۆژنامەوانی بوە.. 

 

‏‎لەبەردەم دادوەریش وتی: من ڕۆژنامەنوس بوم لە سپێدە و NRT پەیامنێری وڵات... من لە ھیچ گروپێکی سیخوڕی و چەکداریدا نیم.... 

‏‎ھیچ بەڵگەیەک نەبوو کە بەشێک بێت لە گروپی چەکداری...

‏‎لەبارەی ئەو تۆمارە دەنگیەی گوایە پرسیاری جوڵەی ھێزێکی سەربازی دەکات..

‏‎ھاریوان

‏‎لە تۆمارە ڤیدۆیەکەی ھاریوان دا ئەمشەو ھیچ بەڵگەیەک نەخرایە ڕوو کە بەشێک بێت لە گروپی چەکداری..

 

‏‎لە دانپێدانانەکەی ھاریوان دا کە لەبەردەم دادوەر خوێندرایەوە. 

‏‎وتی: 

‏‎داخلی گروپێکی مێسنجەری زانیاری کراوم لە ٢٠٢٠ م .. 

‏‎شێروان داوای زانیاری لێکردم لەسەر تیرۆری سیاسی و ڕۆژنامەنوسان. شێروان شیروانی سەرقاڵی یٔامادەکردنی پەرتوکێک بوە لەسەر تیرۆری سیاسی لە ساڵی ١٩٩١ بۆ ٢٠٢٠ ..

‏‎ھاریوان وێنەی کێڵگەیەکی نەوتی سمێڵی بۆ شیروان ناردبوو

‏‎ھاریوان لەبەردەم دادگا وتی: 

‏‎من لە ھیچ کارێکی سیخوڕی و کوشتن و گروپی چەکدار تێوەنەگلاوم..

‏‎لەو گروپەش ھیچ شتێکی سیخوڕی و کوشتنمان باس نەکردوە..

‏‎وتی: شێروان داوای زانیاری لێکردم لەسەر کێڵگەیەکی نەوت لە گوندێکی ناوچەی سمێل و وتی ڕاپۆرتم لەسەری ھەیە، منیش لە ھاوڕێیەکی خۆم کە خەڵکی گوندەکەیە وەرمگرت و بۆم نارد....

 

‏‎شڤان سەعید: 

‏‎لە دانپێدانانی شڤان و گرتە ڤیدۆیەکەش بەھیچ شێوەیەک باسی لەوە نەکردوە سیخوڕی کردبێت یان بەشێک بێت لە گروپی چەکدار.. تەنیا ڤیدۆیەک دانرا گوایە ھی جوڵەی ھێزی سەربازیەو بۆ شیروانی ناردوە.. ڤیدۆکە شتێکی گشتی و ناڕونەو ھیچ وردەکاریەکی ئەمنی تێدا نیەو چەندین ڤیدۆی ھاوشێوە لە فەیسبوک و سۆشیال میدیادا ھەیە..

 

ئەیاز.. 

‏‎لە دانپێدانانی ئەیازیشدا زیاتر ھەر پرسیار بوو لەوەی شیروان و گوھدار و بەدل بەرواری کەی ناسیوەو ھیچ باسێکی گروپی چەکداری و سیخوڕی بۆ لایەنی دەرەکی نەبوە..

 

پارێزەری بەرگری دەسگیرکراوان پرسیاری ئەوەی لێیان کرد کە ئایا ھیچ پەیوەندییەکیان بە پەکەکە ھەیە؟، وەڵامیان ئەوە بوو نەخێر پەیوەندییان نیە.

 

‏‎ئێمە باوەڕمان بەدەستێوەردانی دادگا نیە، بەس بە ئەرکی خۆمان زانیوە ئەوەی زانیومانە وەک خۆی بیگێڕینەوە.

‏‎ھیوامان وایە دادگای تەمیز وردتر لە بەڵگەنامەو ڕاستیەکان بڕوانێت و حوکمێکی دادپەروەرانە بدات..

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket