riklam

ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ ستایشی هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كات

جینۆساید‌‌ 07:42 PM - 2021-03-02
.

.

ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ پێشوازی له‌ بڕیاری عیراق بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای ژنان و كچانی ئێزیدی ڕزگاربووی ژێرده‌ستی داعش ده‌كات.

رۆژی 1-3-2021، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق یاسای ڕزگاربووه‌ ئافره‌ته‌ ئێزیدییه‌كانی په‌سه‌ند كرد. بڕگه‌ی یاساكه‌ ساتێكی مێژوویی نیشان ده‌كات له‌ هه‌وڵه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌ی تاوانه‌كانی داعش له‌ دژی ئێزیدییه‌كان و گروپه‌ كه‌مینه‌كانی دی، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی كرداری جینۆساید له‌ دژیان ده‌ناسێنێت و چوارچێوه‌یه‌ك ده‌چه‌سپێنێت بۆ دابینكردنی پاڵپشتیی دارایی و شێوه‌كانی تری پاڵپشتی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ڕزگاربووه‌كان.

شایانی باسه‌، به‌ ئاراسته‌كردنی سه‌رنجدانی دامه‌زراوه‌یی بۆ ئافره‌ته‌ ڕزگاربووه‌كانی توندوتیژی سێكسی له‌ ململانێكاندا، ئه‌م یاسایه‌ عێراق ده‌خاته‌ لیستی یه‌كه‌مین وڵاتانی جیهانی عه‌ره‌بی كه‌ ڕزگاربووانی توندوتیژی سێكسی له‌ ململانێكاندا، به‌ره‌سمی بناسێنێت و ڕێوشوێن وه‌ربگرێت بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مانه‌ی لێیان كراوه‌ هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ستانده‌ره‌ نێوده‌وله‌تییه‌كان.

ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ و هاوبه‌شه‌كانی له‌وه‌ته‌ی ساڵی ٢٠١٩ پاڵپشتیی له‌ دامه‌زراوه‌ عیراقییه‌كان و لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن له‌ داڕشتنی چوارچێوه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌. له‌ كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٠، ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ له‌ عیراق كۆتا تاوتوێ ته‌شریعییه‌كانی چوارچێوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ برد كه‌ دواتر بووه‌ هۆی پێداچوونه‌وه‌ و په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌.

به‌ پشتبه‌ستن به‌ ئه‌زموون و پسپۆریی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پاڵپشتیكردنی حكوومه‌ته‌كان به‌ به‌رنامه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی به‌ كۆمه‌ڵ، ڕێكخراوی نێوده‌دوڵه‌تی كۆچ و هاوبه‌شه‌كانی له‌ ئێستادا پاڵپشتی حكوومه‌تی عیراق ده‌كه‌ن له‌ ئه‌ركه‌ به‌ ئاڵنگارییه‌كه‌ی جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket