riklam

وەفدێکی یەکێتیی بەشداری لە کردنەوەی کونسوڵخانەی ئەرمینیا دەکات

ی.ن.ک‌‌ 11:25 PM - 2021-02-24
.

.

ئەمڕۆ ٢٠٢١/٢/٢٤  دكتۆر سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان لە شاری هەولێر بەشداریكرد لە كردنەوەی كونسوڵگەری گشتی كۆماری ئەرمینیا لە هەرێمی كوردستان.

لە رێورەسمێكدا پاش لادانی پەردە لەسەر نوسراوی بارەگای كونسوڵگەری، مارشی نیشتمانی هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئەرمینیا لێدرا، دواتر ئارتاك بیتونیان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا بەخێرهاتنی میوانانی كردو باسی لەگرنگی پتەوكردنی ئەو پەیوەندییە مێژوییەی نێوان هەردوو وڵاتی كرد.

لەمیانی ئەو رێورەسمەدا بەڕێزان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمینیاو باڵیۆزو كونسوڵی ئەرمینیا لە رێی دكتۆر سۆران-ەوە سوپاس گوزارییان گەیاندە هاوسەرۆكان و مەكتەبی پەیوەندییەكان بۆ ئەو هاوكاریی و پشتگیرییانەی لە رابردوودا پێشكەشیان كردوون.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket