riklam

د.میران: سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 05:20 PM - 2021-02-20
.

.

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی راده‌یگه‌یه‌نێـت، له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆده‌بێته‌وه‌.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ د.میران محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، تائێستا حكومه‌ت وه‌ڵامی لامه‌ركه‌زی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌داوه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامین.

وتیشی: له‌ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوودا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر دواكه‌وتنی وه‌ڵامی پرسی لامه‌ركه‌زی و رووداوه‌كانی بادینان و ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانان كۆده‌بێته‌وه‌و هه‌ڵوێستی خۆی ده‌بێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket