riklam

سەرۆك كۆمارو وەفدی هەرێم:كۆتایی بەقەیرانی مووچەو بژێوی خەڵك بهێنرێت

عیراق 08:45 PM - 2021-02-15
.

.

سەرۆك كۆمار سەبارەت بەپرسی بودجەو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی و فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆبووەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لە گرنگی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و گەیشتن بەڕێگاچارەی بنەڕەتی و كۆتایی لەسەر بنەمای دەستوورو یاسا و پاراستنی بژێوی ژیانی سەرجەم هاووڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان و مووچەی مووچەخۆران دوور لە ململانێ سیاسییەكان.

ئەمڕۆ 15ی 2ی 2021  د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق لە بەغدا پێشوازیكرد لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی وەفدی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم بۆ بەغداو سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان، بەئامادەبوونی بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق و سەبارەت بە دواین گۆڕانكارییەكانی دانوستانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان گفتوگۆكرا.

لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا ئامادەبووان پرسەو هاوخەمی خۆیان راگەیاند، بەبۆنەی كۆچی دوایی د.رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و خەباتكاری بە ئەزموون و كەسایەتی ناسراوی كوردستان.

لەكۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لە گرنگی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ و گەیشتن بەڕێگاچارەی بنەڕەتی و كۆتایی لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی بژێوی ژیانی سەرجەم هاووڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان و مووچەی مووچەخۆران دوور لە ململانێ سیاسییەكان.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا بەگرنگییەوە باس لە پاراستنی پشكی هەرێمی كوردستان كرا لەبودجەی گشتی ساڵی 2021 و زامنكردنی مافی تەواوی ناوچەو پێكهاتەكان لەسەر بنەمای دادپەروەری و پاراستنی مافی سەرجەم هاووڵاتیان و پێویستی كۆتایی هێنان بەقەیرانی مووچە و بژێوی ژیانی خەڵك و كەمكردنەوەی لێكەوتە داراییەكان لەسەر هاووڵاتیان. 

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆك كۆمار 

 

3021.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket