riklam

مەلا ئاری ؛ ناكرێ گوندەكان بكرێنە خاڵی مللانێ

جینۆساید‌‌ 11:20 PM - 2021-02-02
.

.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی گوندی "شێنێ" ی سەربەقەزای پشدەریان كرد، وەفدێكی مەڵبەندی "24"ـی ڕاپەڕین بەسەرۆكایەتی مەلا ئاری یٔەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی "24"ـی ڕێكخستنی ڕاپەڕین  هاوەڵێتی جێگر و كۆمیتەی ڕێكخستنی قەڵادزێ سەردانی یٔەو گوند و دەڤەرەیان كرد.

لەو بەسەركردنەوەیەدا لەحاڵ و گوزەرانی گوندنشینانیان پرسیەوە كە بەهۆی ئەم بۆردومانەوە زیانیان پێگەیشتووە، لێپرسراوی مەڵبەند نیگەرانی یەكێتی بەو بۆردومانە و هاوكات هاوخەمی مەڵبەندیشی بۆ مەینەتی و ئازارەكانیان دەبڕی و ئامادەیی مەڵبەند و یەكێتیشی بۆ هەر هاریكاری و كۆمەكێك دوپات كردەوە".

 ڕاشیگەیاند:" كە ئەوان هەمیشە لەگەڵ ئەوەدان كە گوند و خاكی ئەو دەڤەرە لەململانێ و تەسفیەی حیساباتی نێوان پارتی كرێكاران و حكومەتی یٔاكەپە بەدوربێ .

 لای خۆیانەوە گوندنشینانی شێنێ نیگەرانی قوڵی خۆیان بەم بۆردومانەی توركیا بۆسەر ماڵ و حاڵیان دەربڕی و داوایان كرد كە چارەسەرێك بۆ دوورخستنەوەی پڕیشكی شەڕ و ئاشوب لەدەڤەرەكەیان بدۆزرێتەوە.

هەر لە پەراوێزی ئەو سەردانەشدا  مەلا ئاری  لێپرسراوی مەڵبەندی راپەڕین  گوندەكانی "زەڵێ،ناوزەنگ" و " بارەگای سەرەكی هەڤاڵ مام جەلال و پاسەوانی سنوری بەردەڕەش، پێشمەرگەكانی یٔەو سنورە و بنكەی گومرگی جۆلانان و ئاسایشی سەید ئەحمدان"ـی كرد.

PUKmedia ئاراز رەوسڵ 

فۆتۆ  شوانە

 

145121421_338079964035407_4327264083418311519_n.jpg

145311572_736529433959768_5437486343253457036_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket