riklam

لیستێكی ساخته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

ئابوری 01:43 PM - 2021-01-19
.

.

له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنه‌وه‌ لیستێكی مووچه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كيش له‌وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند، ئه‌و لیسته‌ ساخته‌یه‌و راست نیه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی دارایی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: راسته‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و لیسته‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ راست نیه‌.

 ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: تائێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ هیچ خشته‌یه‌كی مووچه‌ رانه‌گه‌یه‌نراوه‌و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆژی 24-1-2020 ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

 

‌لیسته‌ ساخته‌كه‌

66666.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket