riklam

ئەمـڕۆ لە مـێژوودا

جیهان 09:09 AM - 2021-01-19
.

.

رووداوەكان:

1268: موسڵمانەكان بە سەرۆكایەتی (الڤاهر بیبرس) یافایان لە خاچپەرستەكان سەندەوە.

1792: ئەنجومەنی نەتەوەی فەرەنسی كە هەڵقوڵاوی شۆڕشی فەرەنسی بوو، فەرمانی لەسێدارەدانیان دەركرد بۆ مەلیك لویسی شانزەهەم و خێزانەكەیان، بە تۆمەتی ناپاكیی مەزن.

1820: ئیمارەتی دوبەی كەوتە ژێر پارێزگاری بەریتانیا.

1839: كەشتی بەریتانی بە سەرۆكایەتی (هنس) توانی عەدەن داگیربكات و تا ساڵی 1967ز لەژێر دەسەلاتیدا مایەوە.

1883: تۆماس ئەدیسۆن یەكەمین سیستەمی رووناككردنەوەی دانا بۆ خزمەتوزاریی.

1899: بەریتانیا سودانی لە میسر جیاكردەوە و سودانی میسری ئینگلیزی راگەیاند.

1915: باڵۆنەكانی زبلینی ئەڵمانی شاری(یارموس)یان لە بەریتانیا بۆردومان كرد و بووە هۆی كوژرانی 20 كەس كە ئەوە یەكەمین بۆردومانی ئاسمانی بوو لە مێژوودا، ئەوەش لە میانی جەنگی یەكەمی جیهانیدا.

1918: هەڵگیرسانی یەكەمین جەنگ لە نێوان پاسەوانی سوور و پاسەوانی سپی لە جەنگی ناوخۆی فنلەندە.

1919: سەرەتای دەسپێكی كارەكانی كۆنگرەی ڤەرسای كە كۆتایی هێنا بە جەنگی یەكەمی جیهانی.

1941: هێزە بەریتانیەكان هێرشیان كردە سەر ئەریترای ژێردەستی ئیتالیا لە جەنگی یەكەمی جیهانیدا.

1942: هێزەكانی یابان بۆرمایان داگیركرد لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا.

1949: كۆبا دانینا بە ئیسرائیلدا.

1956: سودان چووە ناو كۆمكاری ولاتانی عەرەبەوە.

1966: ئەندێرا گاندی بوو بە سەرەك وەزیرانی هیند.

1975: زەمینلەرزە لە ناوچە سنوریەكانی كشمیر و تبت بە هێزی 6,8 بە پێوەری رێختەر، و گیان لەدەستدانی 42 كەس و بریندار بوونی 40 كەس و ئاوارەبوونی 2500 كەس.

1977: بارینی بەفلر بۆ یەكەم جار بەسەر شاری میامی لە فلۆریدا، كە یەكەم جارە لە مێژوودا بەفری تیا ببارێت.

1981: روودانی زەمینلەرزەی ئیریان لە ئەندونیسیا بە هێزی 6,8 بە پێوەری رێختەر، كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 305 كەس و دیارنەمانی نزیكەی 1000كەس و زۆرێكیش لە گوندەكان ژێر خاك كەوتن.

1981: ئێران و ئەمریكا رێكەوتننامەیەكیان مۆركرد كە 52 دەست بەسەر بەربدەن لە باڵیۆزی ئەمریكا لە تاران.

1983: بۆلیڤیا (كلاوس باربی) ئەفسەری نازی دەستگیركرد.

1991: عیراق موشەكی (سكۆد) تەقاند بۆ بە ئاراستەی ئیسرائیل بۆ هۆی برینداربوونی 15 كەس، ئەوەش لە میانی جەنگی دووەمی كەنداو.

1993: چیك و سلۆفاكیا چوونە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە.

1995: زەمین لەرزە لە كۆلۆمبیا بە هێزی 6,6 بە پێوەری رێختەر.

1997: تا 20/1 گێڕانی كۆڕێكی ماتەمینی بۆ كۆچكردنی هونەرمەند عەباسی حەقیقی، هەزاران كەس بەشدار بوون تیایدا.

2000: پێكدادانێكی توند دورگەكانی (مۆلۆكۆ)ی ئەندونوسیای گرتەوە، لەنێوان موسڵمان و مەسیحیەكان، بوەهۆی كوژرانی زیاتر لە 1800كەس.

2007: تیرۆركردنی رۆژنامەنوسی توركی(هرانت دینك) لە بەردەم بارەگای رۆژنامەكەی بەهۆی داواكردنی بەردەوامی بۆ ئیدانەكردنی كۆمەڵكوژی ئەرمەنیەكان لە لایەن توركەكانەوە، لە میانی جەنگی یەكەمی جیهانی.

2009: بەستنی كۆنگرەی ئاشتەوایی لە كێت لە نێوان مەلیكی سعودیە عبدالله بن عبدالعزیز و سەرۆكی سوریا بەشار ئەسەد و نێوان سەرۆكی میسر محمد حوسنی موبارەك و ئەمیری قەتەر شێخ حەمەد كوڕی خەلیفە، بە ئامادەیی ئەمیری كوێت شێخ ێباح الاحمد و مەلیكی بەحرەین حەمەد بن عیسا و مەلیكی ئوردون عبدالله ی دووەم، ئەوەش دوای ئەوەی كە مەلیكی سعودیە رایگەیاند لە سەرەتای كۆنگرەی لوتكەی عەرەبی ئابووری و گەشەپێدان و كۆمەلایەتی كە ناكۆكیەكانی نێوان وڵاتانی عەرەبی كۆتایی هاتووە.

2009: ئەمیری دەوڵەتی كوێت(شیخ ێباح الاحمد الجابر الێباح) كۆنگرەی(لوتكەی عەرەبی ئابووری و گەشەپێدان و كۆمەڵایەتی) كردەوە كە بۆ یەكەم جار بوو لەو شێوەیە، لە كێتدا بە ئامادەبوونی سەرۆكەكانی ولاتانی عەرەب و ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان(بان كی مون) و سەرۆكی سینیگال(عبدالله واد9 بە سیفەتی ئەوەی كە سەرۆكی رێكخراوی هاوكاری ئیسلامی بوو.

2010: بومەلەرزەیەكی بەهێز ولاتی هایتی هەژاند زیانێكی زۆری گیانی و مادی لی كەوتەوە، بەگوێرەی هەندی سەرچاوە، لەئاكامی بەومەلەرزەكەدا 325000كەس گیانیان لەدەستدا.

2010: بووجەی خەمڵێنراوی هەرێمی كوردستانی عێراق بۆ ساڵی 2010 بڕی 11تریلیۆن و (433) ملیۆن دینار بوو.

2010: ئەو پێنوسەی ئیمزای لەسێدارەدانی عەلی حەسەن مەجید (ناسراو بە عەلی كیمیایی)پێكرا، بە هەڵەبجەی شەهید بەخشرا.

2011: زەمینلەرزەیەكی توند باشوری خۆرئاوای پاكستانی هەژاند و هێزەكەی گەشتە 7,2 بە پێوەری رێختەر .

 

لەدایكبوون:

1544: مەلیك فرانسوای دووەم مەلیكی فەرەنسە.

1736: جیمس وات، ئەندازیاری ئوسكوتلەندی.

1809: ئیدگار ئالاان بو، شاعیر و نوسەری ئەمریكی.

1813: هنری بسمر، داهێنەری بەریتانی و خاوەنی رێگای بسمر بۆ دروستكردنی مادەی رەق.

1839: بول سیزان، نیگاركێشی فەرەنسی.

1878: هیربرت چابمان، یاریزان و راێنەری تۆپی پێی ئینگلیزی.

1912: لیونید كانتروفیچ، ئابوریناسی روسی و وەرگری خەلاتی نۆبڵی زانستەكانی ئابووری ساڵی 1975ز.

1920: خافێر پێرێز دیكۆیلار، سیاسەتمەداری بیروفی و ئەمینداری پێشووی نەتەوە یەكگرتووەكان.

1959: مجدی الابیاری، نوسەری میسری.

1966: ستیفان ئیدبرگ، یاریزای تۆپی سەرمێزی سویدی.

1968: مات هیل، ئەكتەری هیندی.

1971: ئەنغام، ژنە گۆرانیبێژی میسری.

1972: دریا دی ماتو، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1977: لاوردینن یاریزانی تۆپی پێی كامیرۆنی.

1980: می عزالدین، ژنە ئەكتەری میسری.

1980: سما المێری، ژنە گۆرانیبێژ و ئەكتەری میسری.

1981: ئەسییر دی هورنو، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.

1984: حسێن یاسر، یاریزانی تۆپی پێی قەتەری بە نەژاد میسری.

1986: سلوی الجراش، ژنە گۆرانیبێژ و ئەكتەری بەحرەینی.

1992: شون جۆنسۆن، یاری جمبازی هونەریی ئەمریكی.

 

وەفات:

1595: سوڵتان مورادی سێیەم، سوڵتانی عوسمانی.

1881: ئوجوست ماریت، زانای فەرەنسی لە زانستی بیناییدا.

1979: ێەلاح مەنێور، ئەكتەری میسری.

1993: عێمت عبدالحلیم، ژنە ئەكتەر و گۆرانیبێژی میسری.

2000: بتینو كراكسی، سەرەك وەزیرانی ئیتالیا.

2002: یحیی العلمی، دەرهێنەری میسری.

2006: عون الشریف قاسم، نوسەر و پیاوی ئاینی سودانی.

2007: هرانت دینك، رۆژنامەنوسی توركی.

2013: وەحید سەیف، ئەكتەری میسری.

2013: نبیل الهجرسی، ئەكتەری میسری.

2013: تایهو كوكی یاریزانی زۆرانبازی یابانی.

 

جەژن و بۆنەكان:

بانگهێشتی سوڵتان لای بەهائیەكان.

رۆژی كاراوكی لە یابان.

 

PUKmedia  ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket