به‌پێی راپۆرتێكی كۆمپانیای (دیلۆیت)ی جیهانی سه‌باره‌ت به وردبینی كه‌رتی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان، له راپۆرته‌كه‌دا بڕی نه‌وت و گازی به‌رهه‌مهاتوو هه‌نارده‌كراوی هه‌رێم له (١ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٠ تا ٣٠ی ئه‌یلولی ٢٠٢٠)، ئاشكراكراوه، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
راپۆرتی كۆمپانیای (دیلۆیت)ی جیهانی سه‌باره‌ت به وردبینی كه‌رتی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان-عیراق(١ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٠ تا ٣٠ی ئه‌یلولی ٢٠٢٠) • راپۆرتی پشتڕاستكراوی تایبه‌ت به داتا و زانیاریی نوێ ده‌رباره‌ی هه‌نارده‌كردن، به‌كاربردن، خه‌رجی و داهاته‌كانی نه‌وت له (١ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٠ تا ٣٠ی ئه‌یلولی ٢٠٢٠) له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز له هه‌رێمـی كوردستان له پێگه‌ی ڕه‌سمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه.• راپۆرته‌كه به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیـزی به‌رده‌سته، شیكردنه‌وه‌یه‌كی چاره‌كه ساڵانه پێشكه‌ش ده‌كات ده‌رباره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و ڕێژه‌ی نرخه‌كان.• پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیای (دیلۆیت)ه‌وه ئه‌نجام دراوه.له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی وردبینی سه‌ربه‌خۆی كه‌رتی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك به‌شێك له ده‌ستپێشخه‌ری تایبه‌ت به شه‌فافییه‌ت له به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به به‌رده‌وامی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاشكراكردنی زانیاری سه‌ربار ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانی شه‌فافییه‌ت له بواری كه‌رتی نه‌وت و گاز. به‌مجۆره، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی ٢٠١٧ه‌وه به به‌رده‌وامی راپۆرته‌كانی وردبینیكردنی كه‌رتی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان پشتڕاستكراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیای (دیلۆیت)ه‌وه بۆ رای گشتی بڵاو ده‌كاته‌وه. وه له ساڵی (٢٠١٩)ه‌شه‌وه داتا و زانیاری پێشكه‌ش كردووه ده‌رباره‌ی ڕه‌سیدی پێشه‌كیدراو به هه‌رێمی كوردستان كه قه‌رزاری كڕیاره‌كانی نه‌وته. له ساڵی ٢٠٢٠دا ئاشكراكردنی زانیارییه‌كان فراوان كران و هاوتاكردنی داتاكانی نێوان به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كان و به‌كاربردنی ناوخۆشی گرته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاركردن بۆ بره‌ودان و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ڕاپۆرته‌كانی وردبینی و پێداچوونه‌وه به پشتبه‌ستن به سه‌رنج و پێشنیازی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، له‌ناویشیاندا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌ره‌ڕای كاركردن به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی چاودێری و وردبینی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه ناوخۆییه‌كانی بواری وردبینیی كه‌رتی نه‌وت و گاز، و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی پابه‌ندبوونی خۆی ده‌كاته‌وه له به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر وردبینی و پێداچوونه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ سێكته‌ری نه‌وت و گاز به هه‌موو پرۆسه و به‌شه‌كانییه‌وه.
له خواره‌وه ده‌توانن ده‌قی راپۆرتی دیلۆیت به ئیمزاكراوی به فۆرمی (PDF) داتاكانی پشتڕاستكراوی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستان بۆ (١ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٠ تا ٣٠ی ئه‌یلولی ٢٠٢٠) به هه‌ر سێ زمانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌ستبخه‌ن. له چوارچێوه‌ی راپۆرتی دیلۆیت، پرسیار و وه‌ڵامه‌كانی سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌نارده كردنی نه‌وتی هه‌رێم به هه‌ر سێ زمانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بخوێننه‌وه كه بۆ روونكردنه‌وه‌ی پێویست و تێگه‌یشتنی باشتر له بڕگه جیاوازه‌كانی راپۆرتی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت خراوه‌ته‌ڕوو.
PUKmedia
33 ساڵ بە سەر یەكەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفالدا تێدەپەڕێت
ساڵیادی شه‌هیدی میحراب له سلێمانی
هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی: به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و ململانێ سیاسییه‌كان وه‌لابنرێن
عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەسەر مەزاری مام
عەمار حەکیم چی بۆ سەرۆک مام جەلال نووسی؟
کوردێک ئامێرێکی تێکەڵەی ڤایۆلین و کەمانچەی کوردی بەرهەمدەهێنێت
سه‌رۆك مام جه‌لال و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د- ئه‌مریكا
شەختە لە شێوەی باڵندە
دڵه‌ڕاوكێی خوێندكار
هۆڵەندا: هەڵوەشانەوەی حکومەت و هەڵبژاردنی داهاتوو
ئازادییەكان بەرتەسك مەكەنەوە ..!!
قادر عه‌زیز: یه‌كێتی درێغی ناكات به‌رامبه‌ر به مامۆستایانی ئایینی
نەسروڵڵا سورچی: گرنگە پەلەبکەین لە خزمەتی خەڵک
پارێزگاری هەولێر سوپاسی مەڵبەندی یەكێتی دەكات
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
شەقامی عیراق و عەرەبی و جیهان چاودێری ئەو سەردانە مێژووییەی پاپا فرەنسیس دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو 5ی ئازاری 2021 سەردانی عیراق بكات، لەو كاتەوەی سەرۆكایەتی كەنیسەی كاسۆلیك دەك...