riklam

په‌یامی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌ ساڵیادی ئه‌نفالی بادیناندا

جینۆساید‌‌ 02:15 PM - 2020-08-25
.

.

به‌بۆنه‌ی یادی 32 ساڵه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفالی بادینان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

یادی 32 ساڵه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفالی بادینان یه‌كێكی تره‌ له‌تاوانه‌‌‌ دڕندانه‌كانی رژێمی به‌عس  دژ به‌گه‌لی كوردستان مرۆڤایه‌تی و به‌تاوانی جینۆساید له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، رژێمی به‌عس بێ جیاوازیكردن له‌نێوان پێكهاته‌و ئاین و ئاینزاكان، كریستیان و موسڵمانانی  له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ كرده‌ ئامانج و مزگه‌وت و دێرو كڵێساو مه‌زارگه‌كانی خاپووركردن، ده‌ستی له‌مرۆڤ و ژینگه‌و سیماكانی ژیان نه‌پاراست و تاوانێكی بێوێنه‌ی له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ئه‌نجامدا.

له‌دواین قۆناغی ئه‌نفال له‌ 8/25 تا 9ی ئه‌یلولی ساڵی 1988، جارێكی دیكه‌ رژێمی به‌عس ده‌ستی ره‌شی خۆی خسته‌وه‌ گیانی خه‌ڵكی سیڤیلی كوردستان و له‌ده‌ڤه‌ری بادینان دواین زنجیره‌ی تاوانكاریی به‌ناوی ئه‌نفالی به‌ڕێوه‌برد.

له‌م یاده‌ دووپاتی هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ هه‌رچی زیاتر كاركردن بۆ ناساندنی تاوانكارییه‌كانی دژی خه‌ڵكی كوردستان به‌جینۆسایدو مكوڕین كه‌ده‌وڵه‌تی عیراق به‌پێی ده‌ستوور ئه‌بێت به‌رپرسیارێتیی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مادی و مه‌عنه‌ویی كه‌سوكاری قوربانیان له‌ئه‌ستۆ بگرێت و ته‌واوی مافه‌ ده‌ستووری و یاساییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بسه‌لمێنێت، هاوكات كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسه‌ له‌گه‌ره‌نتیكردنی پاراستنی خه‌ڵكی كوردستان له‌دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی له‌مشێوه‌یه‌.

خه‌ڵكی كوردستان ته‌نیا به‌هۆكاری ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییان بوونه‌ ئامانجی ده‌ستدرێژی و تاوانكاریی دوژمنان و نه‌یارانمان، ئه‌وه‌ی كه‌به‌رده‌وام به‌ری به‌شاڵاوه‌ دڕنده‌كان و ته‌ماعی دوژمنان گرتووه‌ خۆڕاگریی میلله‌ته‌كه‌مان و ئازایه‌تیی ڕۆڵه‌ قاره‌مانه‌كانی و پاراستنی یه‌كڕیزیمان بووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌داكۆكیكردن و چه‌سپاندنی زیاتری مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، هێزه‌ سیاسییه‌كان و رۆشنبیران و خه‌ڵكی كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ پێداگیریی زیاتر بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كان بكه‌ن و كۆتایی به‌هه‌موو جۆره‌ ناكۆكییه‌ك بهێنرێت بۆ به‌هێزتر نیشاندانی خواست و داواو مافی خه‌ڵكی كوردستان و قه‌واره‌ ده‌ستوورییه‌كه‌ی.

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
2020/8/25

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket