riklam

كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت

کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02
شوێنی دروستکردنی ماددەی هۆشبەر لە مەیدان PUKMEDIA

شوێنی دروستکردنی ماددەی هۆشبەر لە مەیدان

ئاسایش

دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەسنووری ناحیەی مەیدان دەستبەسەر كارگەیەكی ماددەی هۆشبەر دەگرێت و (٤) تۆمەتبار دەستگیردەكات.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی رۆژنامەنوسی دەزگای ئاسایش کەوێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری هەواڵگری نێودەوڵەتی و وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراقی فیدراڵ، لەناوچەیەكی سنوری (ناحیەی میدان) كارگەیەكی ماددەی هۆشبەری لە ناوبرد.

 

بەپێی راگەیەندراوەكە چوار تۆمەتبار لە ئۆپەراسیۆنێكدا دەستگیركراون و دەستبەسەر  ئەو ئامێرانەدا گیراوە كە ی بۆ دروستكردنی ماددەی هۆشبەر بەكارهێنراون.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket