riklam

عیراق داهات و رێژه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی شه‌ش مانگی ڕابردوی بڵاوكرده‌وه‌

ئابوری 02:22 PM - 2020-07-28
.

.

له‌ 6 مانگی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق زیاتر له‌ 593 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتووه‌، داهاته‌كه‌شی زیاتر له‌ 30 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووه‌.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی ئاماری 6 مانگی رابردووی داهات و فرۆشتنی نه‌وت بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌و نه‌وته‌ش له‌لایه‌ن 32 كۆمپانیای جیهانییه‌وه‌ كڕاوه‌.

له‌ به‌شێكی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ 6 مانگی رابردوودا 593 ملیۆن و 171 هه‌زار و 326 به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه‌، رێژه‌ی فرۆشتنی مانگانه‌ش 98 ملیۆن و 861 هه‌زار به‌رمیل بووه‌، به‌پێی راپۆرته‌كه‌ بڕی 3 ملیۆن و 189 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا فرۆشراوه‌.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، داهاتی نه‌وت له‌و شه‌ش مانگه‌دا 30 ملیار و 503 ملیۆن دۆلار بووه‌.

PUKmedia وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket