له شۆڕشی نوێ-وه بۆ نوێبوونه‌وه
بیروڕا 12:31 PM - 2020-05-31.
*چل و پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له كاتێكدا گه‌وره‌ترین شۆڕشی كوردستانی عیراق، له‌ڕووی توانای مادیی و سه‌ربازیی و پشتیوانیی جه‌ماوه‌رییه‌وه، هه‌ره‌سی هێنابوو، حكومه‌تی به‌عس له‌وپه‌ڕی توانای مادیی و سه‌ربازیدا بوو، به كه‌یفی خۆی سیاسه‌تی ته‌عریب و ته‌رحیل و ته‌بیعسی پیاده ده‌كرد و هه‌تا ده‌هات هارتر ده‌بوو. خه‌ڵكی كوردستانیش هێشتا شۆكی شكستی شۆڕشه گه‌وره‌كه به‌رینه‌دابوون، بۆیه نائومێدیی به‌شێوه‌یه‌ك باڵی به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی خه‌ڵكدا كێشابوو، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕ‌شیان له‌لا ببووه خه‌ون و مه‌حاڵ.
له‌و هه‌لومه‌رجه سه‌خت و ناخۆش و له‌و ساته‌وه‌خته مێژووییه‌دا، مام جه‌لال، رابه‌ره ژیر و وریاكه‌ی شۆڕشی نوێ دركی به مه‌ترسی بارودۆخه‌كه و ئه‌ركی مێژوویی خۆی كرد و وه‌كو داینه‌مۆی شۆڕشه‌كه كه‌وته جموجووڵ و چالاكی و له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ تێكۆشه‌ره ماندوونه‌ناسه‌كانی ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا، شه‌و و رۆژیان خسته‌سه‌ر یه‌ك و نه‌بڕاوانه ئیشیان كرد و له (1/6/1975) یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-یان دامه‌زراند، ساڵێك دوای ئه‌وه‌ش هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕ‌شیان راگه‌یاند و ناویاننا شۆڕشی نوێ. ئه‌گه‌رچی دوای ئه‌و هه‌ره‌سه گه‌وره‌یه‌ی شۆڕشی كوردستانی عیراق، هه‌م دامه‌زراندنی ی.ن.ك و هه‌م جاڕدان و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش هه‌تا بڵێی ئیشێكی قورس و دژوار بوو، به‌ڵام باوه‌ڕی تۆكمه و نه‌گۆڕی مام جه‌لال و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و سه‌ركرده‌كانی ناوه‌وه‌ی وڵات، به ره‌وایی مه‌سه‌له‌ی كورد و به سه‌ركه‌وتنی شۆڕش، شۆڕشی كوردستانی عیراقی له مه‌حاڵ ده‌رباز كرد. بێگومان قاره‌مانێتیی و له خۆبردوویی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی شۆڕش و پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی نوێ به‌گشتی فاكته‌رێكی گرنگی ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌وره‌یه بوو.
مام جه‌لال هه‌ر خۆی نامیلكه‌ی «یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆچی؟» به زمانی عه‌ره‌بی نووسی و دواتر له‌لایه‌ن شه‌هید ئارامی سه‌ركرده‌وه كرا به كوردی. مام جه‌لال له‌و نامیلكه‌یه‌دا ئه‌دگاره‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان روون ده‌كاته‌وه كه هه‌ر هه‌موویان جیاوازن له‌و شۆڕشه‌ی كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به هه‌ره‌س شكایه‌وه و دیارترین ئه‌دگاری یه‌كێتی له‌و قۆناغه‌دا ئه‌وه بوو كه مام زۆرجار دووپاتی ده‌كرده‌وه: «ئێمه پشتمان به خه‌ڵك و خوای خۆمان به‌ستووه.»، دواتریش شه‌هید ئارام له نامیلكه‌ی «په‌یڕه‌وی ناوخۆی هێزه چه‌كداره‌كان»دا شێوازی جموجووڵ و ئیشكردنی پێشمه‌رگه‌كانی سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێی روونكرده‌وه. ئێستا كاتێ له مێژووی چل و پێنج ساڵه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڕوانین، خه‌رمانێك سه‌روه‌ریی ئه‌زموونمان دێته به‌رچاو كه ده‌شێت رێگا رۆشنكه‌ره‌وه‌ی داهاتوومان بن.
كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه
*پارساڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ یه‌كه‌مجار له غیابی مام جه‌لال رابه‌ری شۆڕشی نوێ‌دا، له (21/12/2019)دا له ژێر دروشمی «نوێبوونه‌وه»دا كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی به‌ست و سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێی بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڵبژارد كه هه‌م له‌ڕووی پێكهاته‌ی پێشووی سه‌ركردایه‌تییه‌وه جیاوازه و هه‌م روئیایه‌كی جیاواز و نوێی هه‌یه بۆ رابه‌رایه‌تیكردنی یه‌كێتی. بێگومان ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو بۆ ی.ن.ك و كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی به شایه‌تیی دۆست و نه‌یارانیی یه‌كێتیش كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابه‌رایه‌تیكردنی نوێی یه‌كێتیدا، مایه‌ی دڵگه‌رمیی و دڵخۆشیی یه‌كێتییه‌كانه، ئه‌وه‌یه نوێبوونه‌وه رێگای خۆی ته‌یكردووه و هه‌ندێ نه‌خۆشیی پێشووی ناوخۆی یه‌كێتیی چاره‌سه‌ر كردووه و به‌رده‌وامیشه. به‌ڵام هێشتا رێگایه‌كی دوورودرێژی له پێشه بۆ ئه‌وه‌ی روئیای نوێبوونه‌وه به‌ته‌واویی سه‌قامگیر بێت و به‌رده‌وام بێت و گه‌شه بكات. قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت: «سه‌ركه‌وتن له شكست قورس تره» كۆنگره‌ی چواره‌م سه‌ركه‌وتوو بوو و دروشمی نوێبوونه‌وه‌ش سه‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ش ئه‌ركه‌كه قورس‌تر ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن و نوێبوونه‌وه به‌رده‌وام بێت، ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی شێلگیرانه ئیش بكات بۆ ئه‌وه‌ی نوێبوونه‌وه ئه‌م بوارانه بگرێته‌وه:
یه‌كه‌م: ناوخۆی یه‌كێتی: بێگومان ناوخۆی یه‌كێتی پێویستییه‌كی زۆری به‌نوێبوونه‌وه هه‌یه و ناكرێت یه‌كێتی سه‌ركردایه‌تی نوێ كردبێته‌وه، به‌ڵام ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه‌ی هه‌ر به‌شێوه‌ی جاران بن و گۆڕانكاریی و هه‌ڵبژاردنیان تێدا نه‌كرێت.
دووه‌م: یه‌كێتی و خه‌ڵك: هه‌میشه یه‌كێتی به‌وه ناسراوه كه نزیك بووه له خه‌م و ئازاره‌كانی خه‌ڵكه‌وه، ئێستاش كه خه‌ڵكی كوردستان له بارودۆخێكی ناخۆشدا ده‌ژین، ئه‌ركی سه‌رشانی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی و یه‌كێتییه‌كانه له‌گه‌ڵ خه‌م و ئازاره‌كانی خه‌ڵكدا بژین و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا نوێ بكه‌نه‌وه.
سێیه‌م: یه‌كێتی و حزبه‌كانی تر: دیاره یه‌كێتی بۆ نوێبوونه‌وه پێویستی به پشتیوانیی حزبه‌كانی تریش ده‌بێت، بۆیه پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تردا نوێ بكاته‌وه و پته‌و تری بكات.
چواره‌م: یه‌كێتی و حكومه‌ت: بێگومان ئیتر كاتی ئه‌وه به‌سه‌ر چووه كه یه‌كێتی سه‌نگ و قورسایی خۆی له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌خاته گه‌ڕ و ئه‌م بواره‌ش پێویستی به نوێبوونه‌وه و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه هه‌یه.
پێنجه‌م: یه‌كێتی و حكومه‌تی فیدراڵ: دیاره ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی به‌هۆی ئاكامه خراپه‌كانی ریفراندۆمه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ تێكچوو، ئێستا پێویستی به پێداچوونه‌وه و نوێكردنه‌وه و دروستكردنی متمانه هه‌یه.
شه‌شه‌م: یه‌كێتی و سوسیال دیموكرات: یه‌كێتی حزبێكی سوسیال دیموكراته و پێویسته پره‌نسیپه‌كانی حزبی سوسیال دیموكرات له خۆیدا تۆخ بكاته‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بكاته‌وه كه یه‌كێكه له پره‌نسیپه گرنگه‌كانی سوسیال دیموكراتی.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
04:20 PM - 2024-05-07
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
10:38 AM - 2024-05-07
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 -
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 -
سه‌عدی پیره: یۆنامی رۆڵی هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا
ی ن ک 03:07 PM - 2024-05-07 -
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
کوردستان 11:59 AM - 2024-05-07 -
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
کوردستان 10:38 AM - 2024-05-07