riklam

موزەفەر نەواب لە سلێمانی دەبێت

ئەدەب وهونەر 05:40 PM - 2020-02-17
.

.

بنكەی ئەدەبی و رۆشنبیری گەلاوێژ وا بەنیازە كۆڕێكی تایبەت لەشاری سلێمانی بۆ تێكڕای بەرهەمەكانی شاعیری گەورە موزەفەر نەواب ساز بكات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار ئەمڕۆ دووشەممە 17ی شوباتی 2020 بە PUKmedia ی راگەیاند، كۆڕەكە رۆژی شەممە 22ی شوبات لەهۆڵی گراند میلینیۆم لەشاری سلێمانی ئەنجامدەدرێت، شەش توێژینەوەش لەسەر شاعیری گەورە موزەفەر نەواب و ئەدەب پێشكەش دەكرێت.

هەمان سەرچاوە ئاشكراشی كردووە كە لەمیانەی بەڕێوەچوونی كۆڕەكەدا ئاهەنگێكیش ساز دەكرێت، كە تێیدا خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە ژمارەیەك كەسایەتی دیار، جێی نیگەرانییە كە شاعیری گەورە موزەفەر نەواب بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە ناتوانێت  بەشداری لەكۆڕەكەدا بكات.


PUKmedia تایبەت
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket