riklam

روسیا: عیراق به‌ره‌سمی داوای ئێس 400 ی نه‌كردووه‌

جیهان 03:38 PM - 2020-02-13
.

.

باڵیۆزی روسیا له‌ به‌غدا روونیكرده‌وه‌: تا ئێستا حكومه‌تی عیراق داوای كڕینی سیستمی به‌رگریی ئێس400ی له‌ مۆسكۆ، نه‌كردووه‌.

ماكسیم ماكسمۆف باڵیۆزی روسیا له‌ به‌غدا، رایگه‌یاند: به‌هۆی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌، خواستی كڕینی سیستمی به‌رگریی ئێس400 له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق به‌دی كراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا به‌غدا به‌ره‌سمی، داوای كڕینی ئه‌و جۆره‌ سیستمه‌ی له‌ مۆسكۆ، نه‌كردووه‌.

باڵیۆزی روسیا له‌ به‌غدا باسی له‌وه‌شكرد: حكومه‌تی مۆسكۆ ئاماده‌یه‌ له‌بواری به‌رگریی ئاسمانی، هاوكاری سوپای عیراق بكات، وتیشی: لێپرسراوانی عیراق بۆ سه‌ردانیكردنی چه‌ند پێشانگایه‌كی چه‌كی روسی، بانگهێشتكراون.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket