riklam

عیراق چەكی پێشكەوتوو دەكڕێت

عیراق 06:35 PM - 2020-01-20
.

.

وابڕیارە لەچوارچێوەی وەفدێكی حكومی و پەرلەمانی  عیراق سەردانی هەریەك لەوڵاتانی چین و روسیاو ئۆكراین بكات بۆ كڕینی چەك و سیستمی بەرگری پێشكەوتوو.

 

بەدر زیادی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە:" عیراق لەچوارچێوەی وەفدێكی باڵای حكومی و پەرلەمانی دەیەوێت سەردانی هەرسێ وڵاتی چین و روسیاو ئۆكراین بكات بۆ كڕینی سیستم و چەكی پێشكەوتوو بۆ پاراستنی سنورەكان و ئاسمانی وڵاتەكەی".

 

باسی لەوەشكردوە: دەمانەوێت كامێرای چاودێری حەراری بۆ سنورەكان بكڕین بۆ ئەوەی جموجوڵە نەخوازراو دوژمنكاریەكان كۆنتڕۆڵ بكەین".

 

ئەوەشی وتووە:" زۆرێك لەوڵاتان دەیانەوێت لەبەرامبەر نەوت چەكی پێشكەوتوومان پێبدەن، بۆیە ئەمەش وادەكات  دەستمان كراوەبێت بۆ كڕینی چەكی پێشكەوتوو". 

 

ئاشكرایكردوە:" ئەم جارەیان بەجیاواز لەجارەكانی تر لەناو وەفدەكاندا بەوردی چاودێری دەكەین و رێگە لە هەر جۆرە ناشەفافیەك دەگرین".

 

 

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket