riklam

تاران.. هه‌زاران كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێن

جیهان 09:42 PM - 2019-12-15
.

.

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای تاران هۆشدارییدا له‌پیسبوونی ژینگه‌ی تاران و داوایكرد ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی دڵ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سییان هه‌یه‌ زیاتر ئاگاداری باری ته‌ندروستییان بن، لێپرسراوانی ئه‌و شاره‌ش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌یان كرده‌ پشوو.

ته‌نها ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15-12-2019، هه‌زارو 50 كه‌س له‌ تووشبوانی نه‌خۆشیی دڵ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی به‌هۆی پیسبوونی ژیگه‌ی شاره‌كه‌یانه‌وه‌، ته‌ندروستییان تێكچووه‌ و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی تارانیان كردووه‌.

به‌پێی راپۆرته‌كان زۆریی ژماره‌ی دانیشتوان و دووكه‌ڵی ئۆتۆمبێله‌ كۆنه‌كانی پایته‌خت و ملیۆنان ماتۆڕسكیلیش هۆكارن بۆ پیسبونی هه‌وای تاران و ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ كه‌ تاران له‌ لیستی 12 شاری جیهان بێت كه‌ پیسترین ژینگه‌یان هه‌یه‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

7474.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket