riklam

نوجێفی هۆشداری ده‌دات

عیراق 10:29 PM - 2019-12-01
.

.

ئه‌سیل نوجێفی سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتی ته‌نمیه‌ی سونه‌كان، هۆشداری ده‌دات، كه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان درێژه‌ به‌حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر بده‌ن تاكو كاتی چوار ساڵه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆتایی دێت.

 

ئه‌سیل نوجێفی سه‌ركرده‌ی دیاری سونه‌كان رایگه‌یاندوه‌:" ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن پشتیوانی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌كان ئه‌كه‌ن بۆ پیاچوونه‌وه‌ به‌حكومه‌ت، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌ماڵی عه‌مار حه‌میم پشتیوانی به‌رده‌وامی حكومه‌تیان كرد".

 

باسی له‌وه‌شكردوه‌:" ده‌بوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌و كاره‌ بكریایه‌و رێگه‌ له‌رشتنی خوێنی عیراقیه‌كان بگیریایه‌".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران حكومه‌تی گه‌نده‌ڵی پێكهێناوه‌، ئه‌بێت بگۆڕدرێن، به‌ڵام ده‌ستێك هه‌یه‌ كه‌ رێگه‌ له‌و كاره‌ بگرێت و درێژه‌ به‌حكومه‌تی كار به‌ڕێكه‌ر بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی سێ ساڵی ماوه‌ی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كۆتایی پێ بێت".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket