riklam

کەرێتی ھەر ئالیک خواردن نی یە

بابەتی گۆڕاو 03:29 PM - 2019-11-24
.

.

کەرێتی ھەر ئالیک خواردن نی یە
پسپۆرانی بواری كەرناسی دەمێكە فەرموویانە كەرێتی هەر ئالیك خواردن نی یە بەڵكو دوور لە رووی حازریی ئەمانەی خواریشەوەیە:
*خریجێكی بێ ئیش بیت و سەعات شەشی بەیانی بچیتە ڕیزەوە بۆ دەنگدان
*ناوت عوسمان بێ و ماجستێرت لە ئیمامی ئەعزەمدا هەبێ و خۆت نەقڵ بكەی بۆ جامیعەی كوفە.
*بە سترێچەوە بچی بۆ خەستەخانەی بەخشین تەعینت بكەن.
*زگورتییەكی عەرەب بیت و لە بەرامبەر ئاسایش شوقەیەك بەكرێ بگریت.
*مامۆستای كۆلیجی پزیشكی بیت و بچیت كەڵەشاخ بگریت.
*بۆ كۆنگرە تەنیا ئیعتیمادت هەر لە سەر خەباتی خۆت بێت.
*موناقەشە لەگەڵ مودیرەكەتدا بكەیت.
*لەسەر قسەی شێخ دارا بە جزمەوە بچیت بۆ دەوام.
*قەناعەتت وابێ كورد بەرنامەی هەبێت بۆ ڕۆژی تەنگانە.
*زیانەكانی گۆشتی حەیوان لە كەبابچی بپرسیت.
*پاش ئەو هەموو ئاشبەتاڵە دیسانەوە باوەڕ بە ئەمریكا بكەیت.
*بەتەمابیت چایخانەی شەعب و مچكۆ بتكەن بە ئەدیب.
*كۆمۆنیست بیت و بچیتە فراكسیۆنەكەی موقتەدا صەدرەوە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket