riklam

نوێنه‌ران گفتوگۆ له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كات

عیراق 03:57 PM - 2019-11-18
.

.

بڕیاره‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رۆژی سێشه‌ممه‌ كۆبێته‌وه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌كی گرنگ بكات.

حه‌سه‌ن نه‌رمو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 18-11-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌كی گرنگ كۆده‌بێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نوێنه‌ران، گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كات، كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نێردرابوو گۆڕانكاری تێدا كرابوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ پێویستی به‌ یاسا هه‌یه‌ نه‌ك بڕیار.

PUKmedia تایبه‌ت   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket