riklam

ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی عیراق ئاشكرا دەكرێت

عیراق 10:50 PM - 2019-11-08
.

.

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عیراق رایگەیاند، لە 4 رۆژی رابردووی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكاندا لە چوار پارێزگای عیراقدا 23 كەس كوژراون و هەزارو 77 كەسی تریش برینداربوون.

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عیراق لەبەیاننامەیەكدا روونی كردۆتەوە لە 4 رۆژی رابردووی خۆپیشاندانەكاندا 23 كەس كوژراون و هەزارو 77 كەسیش برینداربوون كە زۆربەیان چارەسەری پێویستیان بۆكراوەو نەخۆشخانەكانیان جێهێشتووە و 201 كەسی تریش دەستگیركراون كە دواتر 170 كەسیان ئازاد كراون.
ئاشكراشی كردووە قوربانیەكان لەخۆپیشاندانەكانی بەغداو بەسرەو كەربەلاو پارێزگای زیقاربوون.

PUKmedia گەلی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket