riklam

سیمینارێك لەبارەی دۆخی كوردو سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی بەڕێوەدەچێت

ی.ن.ک‌‌ 02:59 PM - 2019-10-06
.

.

‎عیماد فەرهادی ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئینستیوتی كاروباری دەرەوەو بازرگانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی هەنگاریا سیمینارێكی لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و سیاسەتی ئەمڕۆی یەكێتی و قۆناغە جیاوازەكانی خەباتی كورد سازكرد.

سیمینارەكە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی سەرۆك مام جەلال و بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە توێژەران و مامۆستایانی زانكۆی بوداپێست بەڕێوەچوو.
‎لە سەرەتای سیمینارەكە عیماد فەرهادی كورتەیەكی لەبارەی مێژووی شۆڕشەكانی كورد بەگشتی و شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بەڕابەرایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان خستەڕوو و باسی لەوە كرد كە لەسەرەتای دامەزراندنیەوە یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەڵگری دروشمی مافی چارەی خۆنووسین بووەو لەوساوە تا ئێستا بەردەوامە لە خەبات بۆ گەیشتن بە ئاواتەكانی كورد.

بەشێكی تری سیمینارەكە تەرخانكرا بۆ ڕۆڵی مام جەلال لەبنیاتنانی پەیوەندی دیبلۆماسی و داڕشتنی بنچینەی گونجاو بۆ دروستكردنی پەیوەندی دیبلۆماسی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، لەمڕووەوە هەڤاڵ عیماد فەرهادی دووپاتیكردەوە كە مام جەلال خاوەنی دیدگایەكی ڕوون بووەو كاریكردووە بۆ ئەوەی پەیوەندییەكی دۆستانە لەگەڵ سەرجەم وڵاتان دروست بكاو پەرەی زیاتر بە ئازادی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ بدا لە ناوچەكە.

ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و ڕووداوەكانی دوای ڕیفراندۆم تەوەری سەرەكی سیمینارەكە بوو، عیماد فەرهادی هۆكارو پاڵنەرەكانی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی بەوردی باسكردو ئاماژەی بەوەكرد كە گەلی كورد ساڵەهایە هەوڵی بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و دیموكراسییەكانی خۆی دەدا و لەم پێناوەشدا لە ڕیفراندۆمی ٢٥ی ئەیلوول زیاتر لە %٩٢ ی خەڵكی كوردستان دەنگی بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی و مافی چارەی خۆنووسین دا، لەگەڵ ئەوەشدا هەرێمی كوردستان هێشتا دەیەوێ لەگەڵ عێراقێكی دیموكرات لەسەر بنەمای شەراكەتی ڕاستەقینە و جێبەجێكردنی دەستوور هاوبەش بێ.

كۆتا تەوەری سیمینارەكە قۆناغی دوای ڕیفراندۆم و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بوو، عیماد فەرهادی ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی دیدگاو ستراتیژی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی خستەڕوو و دووپاتی كردەوە كە یەكێتی هەڵگری دروشمی پێكەوەكاركردن و هەماهەنگی نێوان سەرجەم پێكهاتەو نەتەوە جیاوازەكانەو پێداگرە لەسەر ئەوەی كە دۆخی عێراق بەرەو باشبوون بچێ و دەستوور بكرێتە بنەمای سەرەكی كاركردن و هاووڵاتیان لە ململانێ سیاسییەكان نەوەگلێندرێن.

لەكۆتاییدا بەگفتوگۆو پرسیارو وەڵامی ئامادەبووان سیمینارەكە كۆتایی هات و سەرجەم بەشداربووان هاوڕابوون كە دەبێ كورد لەهەرێمی كوردستان بایەخی زیاتر بە پەیوەندییە دیبلۆماسییەكان بدا.


PUKmedia  تایبەت
‎فۆتۆ هیمداد كەریم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket