riklam

ئه‌وروپا.. یادی روداوی لامپیدۆسیا ده‌كرێته‌وه‌

جیهان 11:02 AM - 2019-10-06
.

.

بۆ یه‌كه‌مجار وڵاتانی ئه‌وروپا یادی روداوی لامپیدۆسیا ده‌كاته‌وه‌، كه‌ژماره‌ی قوربانییه‌كان 360 كۆچبه‌ر بوون.

مه‌راسیمێك به‌ناوی "به‌خێرهاتن و یاده‌وه‌ریه‌كانی رۆژی ئه‌وروپایی" ئاماژه‌ به‌كابوسێك ده‌كات بۆ نه‌هامه‌تی و قوربانیانی رێگای كۆچ.

روداوه‌كه‌ی سێی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2013 نمایشده‌كات كه‌تێیدا به‌جارێك 360 كۆچبه‌ر له‌ لامپیدوسای ئیتاڵیا كه‌شتیه‌كه‌یان نوقمی ژێر ده‌ریا بوو كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ ته‌واوی كۆچبه‌ره‌كانیش گیانیان له‌ده‌ستدا.

هه‌ر له‌م یاده‌دا كه‌ رۆژی سێی ئۆكتۆبه‌ری هه‌موو ساڵێكی بۆ دیاریكراوه‌، چه‌ندین شانوگه‌ری و ئاپۆراو مشتومڕو لێدوان له‌ چه‌ندین وڵاتانی سه‌ربه‌یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رجه‌سته‌ده‌كرێت، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م مه‌راسیمه‌، هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌ له‌باره‌ی كۆچ و به‌رزكردنه‌وه‌ی داوایه‌كه‌ له‌لایه‌ن 30 وڵاتی سه‌ربه‌یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی ساڵانه‌ به‌ ناوی "به‌خێرهاتن و یاده‌وه‌ریاكانی ڕۆژی ئه‌وروپایی".

PUKmedia ده‌زگای لوتكه‌

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket