riklam

تابلۆی ژمارە 1988 ی هەڵەبجە نافرۆشرێت

کوردستان 12:09 PM - 2019-08-26
.

.

بڕیاردارا تابلۆی ژمارە 1988 ی هەڵەبجە نەفرۆشرێت و  بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگاكەش دەڵێت، لە20% ی داهاتی فرۆشتنی ژمارەی تابلۆكان بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە دەبێت.

لەوبارەیەوە عەمید حەسەن عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، ئەمڕۆ دوو شەممە 26-8-2019، بە PUKmedia ی راگەیاند: رۆژی 21-8-2019، لیژنەی باڵای تایبەت بە فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەناوی هەڵەبجە كۆبۆوە و لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا بە نەفرۆشتنی هەر سێ تابلۆی سپی و سور و زەردی ژمارە 1988ی هەڵەبجە.

وتیشی: نەفرۆشتنی ئەو ژمارەیە لەسەر پێشنیاری ئێمە بووە و خۆشبەختانە وەزارەتی ناوخۆش پێشنیارەكەی پەسەند كردووەین، چونكە ساڵی 1988 ساڵێكی شوم و پڕ لەیادەوەری تاڵە بۆ هەڵەبجەییەكان، هەربۆیە بڕیاردارا بەهەڵگرتنی هەرسێ  تابلۆی سپی و سور و زەردی ژمارە 1988ی هەڵەبجە لەناو مۆنۆمێنتی هەڵەبجە.

راشیگەیاند: هەر لە كۆبوونەوەكەی لیژنەی باڵای تایبەت بە فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجە بڕیاردرا، رۆژی 27-8-2019 وەك رۆژی زیادكردنی ئاشكرا دیاریكرا بۆ فرۆشتنی تابلۆی ژمارە تاكەكانی 1 تا 9ی هەڵەبجە و هەر هاووڵاتییەكیش ئارەزوومەندی كڕینی ئەو ژمارانەیە، دەتواننێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە بكات.

وتیشی: فرۆشتنی ئەو تابلۆیانە هیچ مەرجێكی نییە، هەر هاووڵاتییەكیش ئارەزوومەندە دەبێت لە 20% ی بارمتەی نرخی خەمڵێنراو بدات.

عەمید حەسەن عەبدوڵڵا وتیشی: رۆژی 16-9-2019 دەستدەكرێت بە فرۆشتنی تابلۆكان و لە20% ی داهاتەكەشی بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە دەبێت.

PUKmedia ژینەر محەمەد

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket