riklam

هەڵەبجە.. هاوكاری ژمارەیەك خێزانی كەمدەرامەت دەكرێت

کوردستان 10:03 AM - 2019-08-10
.

.

هاوكاری چەند خێزانێكی كەمدەرامەتی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەكرێت و كۆمیتەی رێكخستنی هەڵەبجەش دەڵێت، سەرجەم خێزانەكان دوای سەردانكردنیان و لیكۆلینەوە لە گوزەرانیان  پێداویستیەكانیان پێ‌ دراوە .

سامان خێڵحەمەیی لێپسراوی كۆمیتەی هەڵەبجەی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: لەسەر ئەركی بافڵ تاڵەبانی هاوكاری گەیەنراوەتە چەند خێزانێكی كەم دەرامەتی هەڵەبجە، كەناوەكانیان لەلایەن ئێمەوە ئامادەكراوە.

وتیشی: هاوكارییەكان بۆ پێشوازی كردن  لە هاتنی جەژن و دەستگیرۆیی كردنی هەژاران و كەم دەرامەتانی پارێزگای هەڵەبجە بووە.

PUKmedia  فەرحان حەمەخان- هەڵەبجە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket