riklam

فۆرمی نوێی خۆراک چاپ دەکرێت

کوردستان 05:48 PM - 2019-08-08
.

.

حكومەتی عیراق فۆرمی نوێی خۆراك بۆ ساڵی (2020-2021) چاپدەكات.

یاسین مەحمود بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسوڵەی خۆراك لەسلێمانی راگەیاند: لەلایەن حكومەتی عیراقەوە گفتوگۆ كراوە لەسەر چاپكردنی فۆرمی نوێی خۆراك بۆ ساڵی (2020-2021) و هەركاتێكیش گەیشتە كاتی چاپكردنی لەلایەن حكومەتی بەغداوە  ئاگادار دەكرێنەوە بۆئەوەی سەردانیان بكەین .

وتیشی: پێویستە لەكاتی چاپكردندا فۆرمەكەدا نوێنەری پارێزگاكانی (سلێمانی، هەولێرو دهۆك) سەردانی بەغدا بكەن، بۆئەوەی هاوشێوەی ساڵانی رابردوو تووشی كێشە نەبینەوە.

بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسوڵەی خۆراك لەسلێمانی راشیگەیاند: ساڵانە لەمانگی (8 بۆ 9) فۆرمی نوێی خۆراك چاپكراوە، بەڵام دوای سێ بۆ چوار مانگ بەدەستمان گەیشتووە، ساڵی رابردووش فۆرمی خۆراك چاپنەكراو ئێستاش لەسەر هەمان فۆرمی (2017-2018) كاردەكەین.

PUKmedia گەلی کوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket