riklam

هیچ عه‌یبیش نى یه‌

بابەتی گۆڕاو 02:15 PM - 2019-08-05
.

.

هیچ عه‌یبیش نى یه‌

× باشه‌ به‌گم تووسه‌رى ئه‌ولادت چۆن دڵت هات وام بۆ بنووسى؟! ئاخر ئه‌وه‌ ئیهانه‌یه‌ وه‌ڵڵا
- بۆچى ئیهانه‌یه‌ رۆڵه‌؟!.. قابیله‌ چیم نووسیوه‌!!
× نووسیوته‌ تكایه‌ ئیشه‌كه‌ راگره‌ و..
- ئینجا ئه‌وه‌ بۆچى ئیهانه‌یه‌؟!
× گه‌وره‌م ئه‌وه‌ به‌س لیجنه‌ى ته‌جاوزى به‌له‌دێ ئه‌ینووسێ بۆ یه‌كێك گه‌وڕ و ئاوده‌ستى ته‌جاوز دروست بكات
- ئێ ئه‌وه‌ى تۆش ته‌جاوزه‌ رۆڵه‌.. له‌م هه‌موو مه‌وزوعى خوایه‌ هاتووى گڕگڕ گڕگڕ باسى ڤه‌نزوێلا ئه‌كه‌ى.. ئاخر ئه‌وه‌ كه‌ى موشكیله‌ى ئێمه‌یه‌!!.. تۆ جارێ با ئێمه‌ بزانین كه‌ركوك به‌ره‌و كوێ ئه‌چێ ئه‌و وه‌خته‌ قه‌ڵه‌مباز بفه‌رموو بۆ شوێنه‌كانى تر
× ئاخر ئوستاز گیان ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ى جه‌نابت خراپه‌.. زوڵم هه‌ر زوڵمه‌ له‌هه‌ر كوێیه‌كى دنیا بێت.. من قه‌ناعه‌تم وایه‌
- ئه‌وه‌ قسه‌ى تۆ نی یه‌ كوڕم.. قسه‌ى جیڤارایه‌
× منیش جیڤارام گه‌وره‌م.. دین و ئیمانى من جیڤارایه‌.. خۆت ئه‌وه‌ باش ئه‌زانى
- عه‌جایه‌ب!!.. دین و ئیمانى تۆ جیڤارایه‌؟!..
× به‌ڵێ..
- ئه‌ى بۆ ئه‌و جاره‌ هه‌ژده‌ هه‌ژده‌ قسه‌ت ئه‌كرد ئه‌تگو پیاو هه‌بێ له‌ ته‌ئریخدا غاندى یه‌..
× جا خۆ درۆم نه‌كردووه‌.. غاندیش پیاوى باشه‌ و من ده‌روێشى ئه‌ویشم
- نابێ به‌قوربان.. ئه‌م قسه‌یه‌ لاى یه‌كێكى تر بكه‌ى حه‌یات ئه‌چێ.. جیڤارا لە کوێ و غاندى له‌كوێ.. دوو رێبازن رێك عه‌كسى یه‌كترى
× بێ قه‌زابى یاخوا به‌گم.. هه‌زار شتى عه‌كسى تر هه‌یه‌ و كه‌سیش قسه‌ ناكات
- عه‌كسى وه‌كو چى؟ نموونه‌م بده‌رێ
× نموونه‌ى ناوێ قوربان.. ئه‌بینى كابرا ماركسى یه‌، له‌عه‌ینى وه‌ختیشا تیجاره‌تى دووگى قاچاخ ئه‌كات و هیچ عه‌یبیش نى یه

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket