riklam

سەندیکای پزیشکانی کۆیە بڕوانامە دەداتە فێڕخوازان

کوردستان 06:17 PM - 2019-07-16
.

.

سەندیکای پزیشکانی کوردستان نوسینگەی کۆیە بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی کوردستان هەڵسا بەکردنەوەی خولی سەرجەم بەشەکانی پزیشکی  و دواتر بڕوانامەو خەڵاتی بەسەر کارمەندانی فێرکاری نەخۆشخانەی کۆیە دابەشکرد، کە خۆبەخشانە کاردەکەن.

ئەو کارمەندانەی کە بەژداریان کردبوو لەخولی کۆرسی ۱ مانگی کەژمارەیان ٨۳ کەس بوو.

لەو بارەیەوە زانا سەباح وانەبێژی خولەکە بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: بەچاودێری نەخۆشخانەی کۆیەو بەهاوکاری نەخۆشخانەی فێرکاری هەڵساین بەکردنەوەی خولی دەرمان، وتیشی: ئامانجی ئێمە لەم جۆرە خولانە ئەوەیە زانیاری لەسەرجۆری دەرمان و بەرەو پێش ببەین بۆ ئەوەی کاتێک ئەوفێرخوازانە دامەزران شارەزایی تەواویان هەبێت.


PUKmedia کاوە عەبدوڵڵا_کۆیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket