riklam

عیراق پەرۆشە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا

عیراق 10:59 PM - 2019-07-13
.

.

سەرۆك كۆمار جەختی لە پەرۆشی عیراق كردەوە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامی و ئاسایی كردنەوەی دۆخه‌كه‌ و كۆتایی هێنان به‌ قه‌یرانه‌كان لە ناوچەكە و جیهاندا.

سەرۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ١٣|٧|٢٠١٩ لە كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد لە نوێنه‌ری باڵا بۆ سیاسەتی ئاسایش و كاروباری دەره‌وه‌ی یەكێتی ئەوروپا فیدیریكا مۆگرینی.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م تەئكیدیكردەوە لە پێویستی كاری هاوبەش بۆ بە دوورگرتنی گەلانی ناوچەكە لە نه‌هامه‌تی جەنگ، هاوكات ئاماژەی كرد بەگرنگی هەماهەنگی و راوێژ لەگەڵ یەكێتی ئەوروپادا لە بارەی پەرەسەندنەکانی ناوچه‌كه‌.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەگرنگی سود وەرگرتن لە شارەزایی و ئەزمونی ئەوروپییەكان کرد لە بنیادنانەوەی شارە رزگاركراوەكان و پاڵپشتیكردنی عێراق لە یارمەتیدان و دابینكردنی کەشێکی ئارام و سه‌قامگیر بۆ ئاواره‌كان، هه‌روه‌ها بەشداریكردنی یەكێتی ئەوروپای لە پرۆژەی بنیادنانەوە و خزمەتگوزاری مرۆیی له‌ عێراقدا.

لەلای خۆیەوە فیدیریكا مۆگرینی بەبایەخەوە باسی ئەو پێشكەوتنانە كرد كه‌ له‌ عێراق بەدیهاتووە، هاوكات پاڵپشتی یەكێتی ئەوروپای بۆ سه‌قامگیری عێراق و سیاسەتی هاوسەنگ لە بارەی كێشە نێودەوڵەتییەكانەوە دەربڕی، هه‌روه‌ها پەبەندبوونی به‌ كاركردن لەگەڵ عێراق دووپاتكردەوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی كە لە كۆنگرەی بنیادنانەوە عیراق كه‌ ساڵی رابردوو لە كوەیت ئه‌نجامدرا لە پێناو دەستەبەركردنی داهاتوویەكی باشتر بۆ گەلی عیراق.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆک کۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket